گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم دەکرێتەوە
کوردستان 02:06 PM - 2025-04-01
ميدياكان
گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم دەکرێتەوە
بەمنزیکانە گەورەترین کونسوڵخانەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: " لە مانگی داهاتوو یان ڕادەیەکی نزیکی دیکە کونسوڵخانەی بینای کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە".
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" مانگی داهاتوو یاخود لە کاتێکی دیکەی ئەمساڵدا کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە کە گەورەترین کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانە".
"کردنەوەی کونسوڵخانەکە رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بۆ هەرێمی کوردستانی عيراق و هاوبەشییەکەمان و هاوئاهەنگییە دیپلۆماسییەکەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عيراق پتەوتر دەکات، لەنێویشیاندا ئامانج و ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و گەشەپێدانی ئاشتییەکی درێژخایەن." وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وایوت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو کۆنفرانس رۆژنامەنوسيیەدا رایگەیاند: "پێکهێنانی حکومەت لەو دوو زۆنەو بوونی هێزێکی یەکگرتوو باشترە؛ هانی هەموو لایەکمان داوە بەخێرایی حکومەت پێکبهێنن و دیموکراسییەکی خۆڕاگر و بەهێز وەکو هەمیشە باسی لێوە دەکەین لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێویستە". هەروەک رونیکردەوە کە واشنتۆن هاندەرە بەپەلە حکومەت پێکبهێنن و بەخێراییش ئەو کارە بکەن".
بەگوێرەی زانیارییەكان، كونسوڵخانەكە لەسەر روبەری 50 دۆنم زەوی دروستدەكرێت و وەك ناوەندێك بۆ بەشداریكردنی دیپلۆماسی و ئابووری و كولتووری لە ناوچەكەدا كاردەكات دامەزراندنیشی رەنگدانەوەی پابەندبوونی درێژخایەنی واشنتۆنە بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەرێم و لەئێستاشدا بە ڕێژەی 85% ی كارەكانی تەواو بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

