زیاتر لە 34 ملیۆن کەس لە عیراق تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن
عیراق 04:41 PM - 2025-03-14
PUKMEDIA
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بەپێی نوێترین ئامار زیاتر لە 34 ملیۆن عیراقی پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنن، رێژەی بەکارهینەران گەیشتۆتە 73.8%، تیکتۆکیش ریزبەندی یەکەمی گرتووە و دوای ئەویش فەیسبووکە.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای We Are Social و Meltwater کە دوو کۆمپانیای پێشەنگی جیهانن بۆ شیکاری داتا دیجیتاڵییەکان ئاشکرایدەکەن ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گەیشتووەتە 34.3 ملیۆن کەس، کە دەکاتە 73.8%ی دانیشتووان، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 31.95 ملیۆن کەس بووە.
موهەندەد حەبیب ئەلسەماوی سەرپەرشتیاری گشتی سەنتەری میدیای دیجیتاڵی دەڵێت:" ئەو داتایانەی لەبەردەستدان گۆڕانکاری لە شێوازی بەکارهێنانی هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لە عێراق ئاشکرا دەکەن، کەهەندێکیان گەشەی خێرایان بەخۆیانەوە بینیوە، لەکاتێکدا هەندێکی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە دیمەنی دیجیتاڵی و گۆڕانکاری لە ڕەفتاری بەکارهێنەرانی پلاتفۆرم لەناو فەزاکانیدا".
سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC) لە خوار ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی بۆ هەر پلاتفۆرمێک ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە، و بەراوردێک لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کە بەمجۆرەبووە.
تیکتۆک:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتە 34.3 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 31.95 ملیۆن بوو.
فەیسبووک:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە 20.1 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 19.30 بەکارهێنەر بووە.
یوتیوب:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە 22.3 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 22.80 بەکارهێنەر بووە.
ئینستاگرام:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە 19.0 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 18.25 بەکارهێنەر بووە.
ماسنجەری فەیسبووک:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە 15 ملیۆن بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 15.70 بەکارهێنەر بووە.
سناپچات:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە 18 ملیۆن و 500 هەزار بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 17.74 بەکارهێنەر بووە.
ئیکسX:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 65 هەزار بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو2.55 بەکارهێنەر بووە.
لینکیدئین:
ژمارەی بەکارهێنەران گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 30هەزار بەکارهێنەر، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 1.90 بەکارهێنەر بووە.
عەلی ئەلزوهێری هاودامەزرێنەر و چاودێری سەنتەری دیجیتاڵ میدیا دووپاتی کردەوە ئامانجی سەنتەرەکە چاودێری و سەرپەرشتیکردنی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، پێدانی تێڕوانین و ئاماری ڕوون بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بڕیاردەرەکان، هەروەها ڕۆشنایی خستنە سەر ڕەوت و ڕێڕەوی بەکارهێنەرانی عێراقی لە فەزای دیجیتاڵیدا.
بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق، ژمارەی دانیشتوانی عیراق 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

