واشنتۆن و مۆسکۆ داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن و کوژراوانی سوریاش هەڵدەکشێ
جیهان 09:43 AM - 2025-03-10
ئاژانسەکان
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
واشنتۆن و مۆسکۆ داوا دەکەن کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سوریا بکرێت و پێشبینیش دەکرێت ئەو کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ 10/3/2025 ئەنجام بدرێت، جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان-یش دەڵێت: رووسیا و ئەمریکا داوای ئەو کۆبوونەوەیەیان کردووە، بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی کە لە رۆژئاوای سوریا بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی دەکرێت.
دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تێلیگرامی خۆی ئاشکرایکرد: رووسیا و ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی راوێژکاری داخراوی بەپەلەیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و دەشڵێت :" داواکە بەهۆی ئەو توندوتیژیانەوەیەکە لە رۆژئاوای سوریا بەرامبەر بە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکرێت."
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیانسکی پێشبینی دەکرێت کۆبووەنەوە داواکراوەکە رۆژی دووشەممە 10/3/2025 ئەنجام بدرێت.
دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە پێنجشەممەی رابردووەوە کە ماوەی 5 رۆژە، هەڵمەتیکی فراوانیان لە کەناراوەکانی سوریا بۆ روبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و دەرکەوتنی چەکداری لەو شار و گوندانە دەستپێکردووە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لە ناوچەی کەنار دەریاکانی سوریادا لێکەوتووەتەوە.
روانگەى سوورى بۆ چاودیری مافەکانی مرۆڤ لەسوریا ئەمڕۆ 10/3/2025 ئاشکرایکرد پرۆسەى کوشتنى هاوڵاتییانى سڤیلى عەلەوى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى سووریا و گرووپە هاوکارەکانیان دەستیپێکردووە و بەشێکیان ژن و منداڵن و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە 973 مەدەنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

