راپەڕین بەردەوامە... چەند ناوچەیەكی دیكە رزگاركران
کوردستان 09:26 AM - 2025-03-10
ئەرشیف
راپەڕینی ساڵی 1991
لە چوارچێوەی راپەڕینە جەماوەرییەكەی گەلی كورد دا و رۆژی 10-3-1991، خەڵكی بەشێكی زۆر لەناچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەدژی زوڵم و زۆری رژێمی بەعس راپەڕین و چەندین شوێنی دیكە بەڕابەرایەتی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئازادكران.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و 34 ساڵ لەمەوبەر بڵێسەی راپەڕین چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستانی گرتەوەو كۆمەڵانی خەڵك شانبەشانی پێشمەرگە لەدژی رژێمی بەعس راپەڕین.
ئەمڕۆ 10ی ئادار، 34 ساڵ بەسەر راپەڕینی ناوچەكانی (رەواندز و سۆران و ھەریر و خەلیفان و باسرمە و سیدەكان و مێرگەسۆر و تەقتەق و پیرمام و سەڵاحەدین و خانەقین و دیانا و كفری) تێپەڕ دەبێت، كە ھاوشانی پێشمەرگە لە دژی رژێمی دیكتاتۆری بەعس راپەڕین و ئەو ناوچانە لە رژێمی بەعس پاككرانەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو، چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنراو راپەڕین دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەڕین لە سەعاتی سفرداو ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

