مووچەخۆرانی هەرێم نزیکەی 70 رۆژە مووچەیەکیان پێدراوە
کوردستان 05:04 PM - 2025-03-06
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
زیاتر لەمانگێکە
مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی یەک-یان وەرگرتووە و ئەمڕۆ کە ٦-٣-٢٠٢٥، چاوەڕوانی
مووچەی مانگی دوو دەکەن و ئەمە جگە لەوەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە کە نزیکەی ٧٠ رۆژ دەکات تەنها یەک مووچەیان پێدراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:"دارایی
عیراق هەتا ئەمڕۆ وردبینی لیستی مووچەی مانگی شوباتی تەواونەکردووە و ئەمەش هۆکارە بۆ نەناردنی
مووچە لەبەغداوە".
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی ئەمڕۆ لەوەزارەتی
دارایی عیراق کردوومە، تائێستا وردبینی لیستی مووچەی مانگی ٢ تەواونەبووە و
بەوهۆیەوە دارایی عیراق مووچەی بۆ هەرێم نەناردووە".
"بەهۆکاری ئەوەی لیستی مووچەی مانگی
دوو دەبێتە پێوەر بۆ ناردنی مووچەی هەر ١٢ مانگەکەی ئەمساڵ، دارایی عیراق وردبینی
زیاتر لەلیستەکەدا دەکات و پێویستیشە ئەو داواکارییانەی هەیانە دارایی هەرێم
جێبەجێی بکات"، کاروان یاروەیس وایوت.
کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشکرد:" چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای
هەفتەی داهاتوودا وردبینی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە
تەواوبکرێت و دەست بەرێکارەکانی ناردنی مووچە بۆ هەرێم بکرێت، هەرچەندە جارێکی
دیکە دارایی عیراق داوایکردووە، کە پەلەبکرێت لەتەوەتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێم".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، بەهۆکاری ئەوەی لیستی مووچەی مانگی شوبات، دەکرێتە
پێوەر بۆ مووچەی سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ، هەر کەموکوڕییەکی هەبێت پێویستە دارایی
هەرێم چارەسەری بکات، هەرچەندە دابەشکردنی مووچەش دواکەوتووە.
وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی
٥ی٢ی ٢٠٢٥ دەستیکرد بەدابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێم و
لەماوەی ٤ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی دابەشکرد، هەتا ئەمڕۆش کە زیاتر
لەمانگێکە مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

