شێخ جەعفەر: بەرزکردنەوەی ئاستیی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە گرنگە
کوردستان 08:06 PM - 2025-02-26
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر و ستیڤن بیتنەر
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:"بەرزکردنەوەی ئاستیی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە گرنگە بۆ قۆناغی ئێستا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە"
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٢/٢٦ بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستیڤن بیتنەر کونسولی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا ڕوکن عومەر سالەح فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، چەند چەکێکی تازە لە جۆری چەکی قورس لە مەیدانی مەشق و ڕاهێنانەکان لە لایەن ئەفسەران و پێشمەرگەوە ڕاهێنانی لەسەر کرا و تاقیکرانەوە.
جێگری سەرۆک سوپاسی هێزی هاوپەیمانانیی کرد بە تایبەت ئەمریکا، لە بەرامبەر بەردەوامبوونی هاوکاریی و پشتیوانییەکانیان و پێشکەشکردنی چەکی پێشکەوتووی سەردەمیانە بۆ هێزی پێشمەرگە، هەروەها جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنانەکان لەسەر ئەم جۆرە چەک و تەکنەلۆژیا نوێیانە توانا سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشمەرگەی کوردستان،دەگەیەنێتە قۆناغی بونیادنانی توانا سەربازییەکان و بەرزکردنەوەی هونەری ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕ و بەرگریکردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

