فراكیسۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان: سەرو ماڵی جوتیاران پارێزراو بێت
کوردستان 12:12 AM - 2025-02-18
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فراكیسۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا پشتگیری بۆ جوتیاران دووپاتدەكاتەوەو دەڵێت: "دەبێت هەموو لایەنەكان لە كەركوك هەوڵی چارەسەركردنی یەكجاریی ئەم كێشەیە بدەن و سەرو ماڵی جوتیاران بپارێزرێت" راشیدەگەیەنێت: "پێویستە پەلە لەدورخستنەوەی سوپاو هەموو ئەوهێزەچەكدارانەی پەیوەست نین بە هێزەكانی ناوخۆوە لەكەركوك و ناوچەكانی ماددەی 140 بكرێت".
فراكیسۆنی (ی.ن.ك) لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی كێشەی زەویوزاری جوتیاران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: "وەكو فراكسیۆنی(ی.ن.ك) لەخولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕوونی و بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنین كەپشتگیری تەواو لەجوتیارانی رەسەنی شەناغە و ناوچەی سەرگەڕان و تەواوی جوتیارانی خاوەن خاك و ماف دەكەین كە چەندان جارە دەكەونە ژێر هەڕەشەو پەلاماری سوپاو بەكارهێنانی سوپا لە دژی خاوەن زەوییەكان بەتووندی سەركۆنە دەكەین".
راشیدەگەیەنێت: "جوتیارانی رەسەنی ئەو ناوچەیە ئەزموونێكی تاڵیان لەگەڵ دەستوەردانەكانی سوپا هەیە و چەندین ساڵە لە بری ئارامی كەچی سوپا بووە بەمایەی چەوساندنەوە و دەربەدەركردنیان، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین كەپێویستە هەرچی زووە پەلە بكرێت لەدورخستنەوەی سوپا و هەموو ئەوهێزەچەكدارانەی پەیوەست نین بە هێزەكانی ناوخۆوە لەكەركوك و ناوچەكانی ماددەی 140 ".
فراكیسۆنی (ی.ن.ك) لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەشدەكات: "بەكارهێنانی سوپاو رەفتاری لەو شێوەیە بەرامبەر جوتیارانی رەسەنی ناوچەكە هەنگاوێكی مەترسیدارە و بەردەوامی ئەم پێشێلكارییانە، ئایندەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەخاتە مەترسییەوە، لەو سۆنگەیەوە پێمان وایە رێگە راستەكەی چارەسەر دەستور و یاسایە و ئەوانیش ئەو مافەیان بەجوتیارانی رەسەنی ناوچەكە بەخشیوە، بۆیە هەر هەنگاوێكی دیكە لەدەرەوەی چوارچێوە یاساییەكان ، پێشلكردنی ئاشكرای دەستوری عیراقی فیدراڵە".
دەشڵێت: "لێرەوە فراكسیۆنەكەمان، هەر یەك لەبەڕێزان محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەزیری بەرگری حكومەتی فیدراڵ، دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی دەستوری و میژووییەوە كەپێویستە سەرو ماڵی جوتیاران پارێزراو بێت و رێگریی بكەن لە هەر دەستوەردانێكی سوپا لەو ناوچانە، جارێكی دیكە دووپاتی دەكەینەوە بەتەواوی پشتگیری جوتیاران دەكەین و داوا دەكەین بە هاوكاریی هەموو لایەنەكان لە كەركوك هەوڵی چارەسەركردنی یەكجاریی ئەم كێشەیە بدرێت و پێداگیری دەكەین لەسەر سزادانی سەرپێچیكاران و ئەوانەشی فەرمانیان بە بەكارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی كورد داوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

