فەهمی بورهان: دیداری یەکێتی بۆ دیدگاو سیاسەتی نوێیە
کوردستان 01:46 PM - 2025-02-15
PUKMEDIA
دیداری یەکێتی
یەکەمین کۆنفرانسی ئامادەکاری بۆ دووهەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدروشمی (بهدیدگایهكی نوێ؛ بههێزی و بهرهوپێشچوون و خزمهتگوزاری) لەموسڵەوە دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لەپێکهاتەکانی شارەکە بەشداری دیدارەکەیانکرد، لێپرسراوی سکرتارییەتی دووهەمین دیداری یەکێتی-ش دەڵێت:" لەکۆنفرانسەکەدا نزیکەی ٧٠٠ هەڤاڵ بەشدارن، کە دابەشکراون بەسەر ٧ لیژنەدا، هاوکات ١١ کۆنفرانس لەشوێنە جیاوازەکان وەک ئامادەکاری بۆ دیدارەکە دەبەسترێت".
یەکێتی بەگرنگییەوە لە موسڵ دەڕوانێت
لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا
ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەناوی مەکتەبی سیاسییەوە
بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو رایگەیاند:" بەپێی پەیڕەوی حزب پێویستە دیدار
خولی بێت و ئەنجام بدرێت، دەستپێکی کۆنفرانسەکانیش بۆ دیدارەکە لەموسڵەوە دەرخەری
ئەو راستیەیە کە یەکێتی بەگرنگییەوە لەم شارە دەڕوانێت و هەوڵی پێشکەشکردنی خزمەتی
زیاتر بە ناوچەکە دەدات، بەتایبەت دوای ئەو زوڵمە زۆرەی لەلایەن داعشەوە
لێیکراوە".
"رێز لە خوێنی
شەهیدەکانمان لەم ناوچەیە دەگرین و بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانیش لەدیدارەکەدا
ئەو راستییە دەسەلمێنێت، کە یەکێتی هەڵقوڵاوی پێکهاتەکانە و بەبێ جیاوازی دەیەوێت
خزمەتیان بکات، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
بەگرنگییەوە لە موسڵ دەڕوانێت و بەشارێکی پێشەنگی پێکەوە ژیانی دەزانێت"، ئاراس
محەمەد ئاغا وایوت.
راشیگەیاند:" وەک
یەکێتی ئەرکمانە خزمەتی زیاتری ئەم ناوچەیە بکەین، کە بەداخەوە وەک پێویست خزمەت
نەکراوە و لەئێستاشدا بەهەوڵی پارێزگاری شارەکە هەنگاوی جددی هەیە بۆ خزمەتکردنی
خەڵکی شارەکە، هەروەها تەئکید دەکەینەوە کە موسڵ جێی کەسانی خراپی تێدا نابێتەوە و
هەمووان ئامادەی قوربانی زیاترین بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی".
سەرۆک مام جەلال نوێنەری هەموو گەلی عیراق بوو
هەر لە کۆنفرانسەکەدا
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:" لەو
سۆنگەیەوە کە سەرۆک مام جەلال تەنها نوێنەرایەتی کوردی نەکردووە، بەڵکو نوێنەری هەموو
گەلی عیراق بووە لە حزبەکەی دەڕوانین و لەسایەی خوێنی شەهیدەکانمانەوە گەیشتووین
بە ئەمڕۆ".
" بەراورد
بەڕابردوو پارێزگای نەینەوا پێشکەوتنی زۆر گرنگ و ستراتیژی بەخۆیەوە بینیوە و
هەوڵەکانیشمان بەردەوامە بۆ خزمەتی زیاتر، هاوکات بڕیارمانداوە بەهیچ شێوەیەک جیاوازی
نەکەین لەنێوان پێکهاتەکاندا"، عەبدولقادر دەخیل وایوت.
بۆچوونەکانی بەشدارانی کۆنفرانس لەبەرچاودەگیرێت
فەهمی بورهان لێپرسراوی
سکرتارییەتی دووهەمین دیداری یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :" ئامانج
لەدیدارەکە ئەوەیە کە یەکێتی بەدیدگا و خەباتێکی سیاسی نوێوە، برەو بەکاری
رێکخراوەیی خۆی بدات و لەکۆنفرانسەکەدا نزیکەی ٧٠٠ هەڤاڵ بەشدارن، کە دابەشکراون
بەسەر لیژنەکاندا، ئەرکی لیژنەکانیشە لەچوارچێوەی ئامانجەکاندا کاربکەن".
" هەڤاڵانمان
بەشدارێکی کاران لەدیدارەکەدا و بۆچوونەکانیان بۆ کاری داهاتووی یەکێتی لەبەرچاودەگیرێت،
هەروەها بڕیارە کۆنفرانسەکە لەموسڵ ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت و هەڤاڵان دابەشکراون
بەسەر ٧ لیژنەدا، پاشان راسپاردەی لیژنەکان ئاڕاستەی سکرتارییەتی دیدارەکە دەکرێت
و لەدوای هەر ١١ کۆنفرانسەکە قۆناغی دووەمی دیدار دەستپێدەکات"، فەهمی بورهان
وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

