وەزارەتی دارایی دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوەو گواستنەوەو دەرماڵەی مووچەخۆرانی راگرت
کوردستان 01:46 PM - 2025-02-12
PUKMEDIA
وەزارەتی دارای و ئابوری هەرێم
وەزارەتی دارایی هەرێم جەخت لەبڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "لیستی مووچەی مانگی 1 دەبێتە بنەما بۆ ژمارەی مووچەخۆرانی ئەم ساڵی هەرێم و شایستە داراییەكانیان"، هاوكات راگرتنی ئەژماركردنی خزمەت بۆ مەبەستەكانی وەزیفەی گشتی و دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوەو گواستنەوەو دەرماڵەی مووچەخۆرانی راگرت.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارای و ئابوری هەرێم كەكۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە، لەبارەی گشتاندنی دارایی ژمارە (3)ی ساڵی(2025)، تایبەت بە یەكخستنی رێكارە داراییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، لەم رێنماییەداو بەبەهانە ئەوەی خشتەكانی بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2025 هێشتا لەپەرلەمان پەسند نەكراوە، حكومەتی هەرێم وەزارەتەكانی پابەندكردووە بە لیستی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ و لەسەر ئەو بنەمایانە هەموو ئەم بابەتانەی راگرتووە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "دامەزراندن بەهەموو شێوازەكانی هەمیشەیی، گریبەست، كاتی، دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ، بەلەجیاتی دانان، وانەبێژ، خۆبەخش، هاوكات بەخشین و بەستی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم مووچەخۆران و پابەندبوون بەو رێژەو بڕانەی دەرماڵە كە لەلیست مووچەی كانونی دووەمی 2025دا هاتووە رادەگیرێن".
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت قەدەغەیەو ئەژماركردنی خزمەت بۆ مەبەستەكانی وەزیفەی گشتیی رادەگیرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

