خانمی یەكەم: بۆ بنیاتنانی ئایندە پێویستە گرنگی بە منداڵان بدەین
عیراق 11:50 PM - 2025-01-30
نووسینگەی راگەیاندنی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەکەم پێشوازی لەنوێنەرانی عراق دەکات لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب
خانمی یەكەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رۆژی پێنجشەممە، 30- 1- 2025، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لەژمارەیەك منداڵی نوێنەرایەتی پارێزگاكانی عیراق لەپەرلەمانی منداڵانی عەرەب كرد، كەبڕیارە لە 14 تا 23ی شوبات لەئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێوەبچێت .
لە میانەی كۆبوونەوەكەدا كە ئەندامانی دەستەی چاودێری منداڵ هیشام محەمەد و داود سەلمان و خاتوو فەتوح عەبدولكەریم و خاتوو شلێر سەردار بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕێكخراوی منداڵپارێزی-كوردستان و بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێكخراوەكە لە بەغدا خاتوو فاتیمە رازی ئامادەبوون، خانمی یەكەم خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە دیداری ئەو منداڵە ژیرانەی كە ئەوان نوێنەرایەتی عیراق دەكەن لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەیكرد بە گرنگی بەشداریكردنی منداڵانی پارێزگاكانی عیراق لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب بۆ پاڵاوتنی كەسایەتییەكانیان و پەرەپێدانی تواناكانیان و پاراستن و تێگەیشتن لە ماف و ئەركەكانیان، ڕوونیكردەوە كە ئەم ئەزموونە پێویستە بۆ خۆ ئامادەكردنی دروست بۆ ئەوەی منداڵ ژیانێكی بەرهەمدار لە كۆمەڵدا بژی و گیانی ئاشتی و شكۆمەندی و لێبوردەیی و ئازادی و یەكسانی و برایەتی لە ناویدا پەرە پێبدات.
خانمی یەكەم ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بمانەوێت ئایندە بنیات بنێین، پێویستە گرنگی بە منداڵی بدەین و كەلتووری هاوڵاتیبوون و بەها دیموكراسیەكان لە نەوەكان بچێنین بۆ ئەوەی بتوانن چالاك بن لە داڕشتنی ئایندەی عیراقدا.
پاشان بواردرا بۆ پرسیاری منداڵانی ئامادەبوو، كە نوێنەرایەتی پارێزگاكانی بەغداو واست و زی قار و كەربەلا و نەینەوا و بابلیان دەكرد كە بە ئازادی و بە هەستێكی دڵسۆزانەوە قسە بكەن سەبارەت بە مەسەلەكانی پەیوەست بە منداڵان و پرسیاریان ئاراستەی خانمی یەكەم كرد سەبارەت بە كەسایەتی ئەزموون و بۆچوون لەسەر مەسەلە هەنووكەییەكان، وەك مەسەلەی پەنابەران و ئاوارەكان و كاری منداڵان و توندوتیژی خێزانی و كاریگەرییەكانی ئەم مەسەلانە لەسەر ژیانی منداڵان.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە سەرنجەوە وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە سەبارەت بە ئەزموون و بوارەكانی مێژوو و كەلەپوری و منداڵ، كە تیایدا ئاماژەی بەوەدا عێراق بنەمای سەرهەڵدانی یاسا و نووسینە و چەندین دەستكەوتی مێژوویی گرنگی هەیە، جەختی لەوە كردەوە بەشداریكردن لە پەرلەمانی منداڵانی عەرەب بۆ بەرژەوەندی منداڵان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ڕاوێژ كرا جگە لە پەرەپێدانی توانای سەركردایەتی و كاری تیم و لێبوردەیی و متمانە بەخۆبوون لە منداڵاندا.
لای خۆیەوە خاتوو شلێر سەردار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی خانمی یەكەم نیشاندا بۆ سپۆنسەركردنی وۆرك شۆپی ڕاهێنان كە لەلایەن ڕێكخراوی منداڵانی كوردستانەوە بە هاوكاری دەسەڵاتی چاودێری منداڵان بەڕێوەچوو بۆ بەهێزكردن و ڕاهێنانی منداڵان لەسەر چۆنیەتی كارلێككردن لەگەڵ منداڵانی عەرەب پەرلەمان.
لە بەرامبەردا ئەندامانی دەستەی چاودێری منداڵان سوپاسی خانمی یەكەمیان كرد بۆ گرنگیدان بەو بابەتە و پشتگیری و هاندانی بەردەوامی گەنجان و پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

