جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:28 PM - 2025-01-22
تایبەت
جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/١/٢٢ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پهيوهندييهكانى ئەمریکا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دوا پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، پڕۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم، باسیان لێوەکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بەردەوامیی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانیان لە هەموو بوارەکاندا بە گرنگزانی، هەروەها هاوڕابوون کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن، دواتر تیشکیان خستە سەر خێرا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، لەپێناو سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووریی و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

