هەمواری خانەنشینی لە کارنامەی دانیشتنی سبەی نوینەراندا دەبێت
عیراق 10:27 AM - 2025-01-11
PUKMEDIA
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە سبەینێ 12/1/2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی كە لە 60 ساڵەوە بكرێتەوە بە 63 ساڵ ئەنجام بدات و بەپێی كارنامەش خوێندنەوە یەكەم بۆ پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی دەكرێت.
هەروەک لە کارنامەکەدا هاتووە لەدانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای رێكخستنەوەی خزمەتگوارییەكان دەكرێت، هەروەها بڕیارە رۆژی دووشەممەش 13-1-2025 ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەك، بەپێی كارنامەكەش یەكێك لە تەوەرەكان گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ پرۆژەهەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 و 2024 و 2025.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند:" خاڵی سەرەكیی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیارەكە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە 63 ساڵ كە ئێستا بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی 2019 كراوەتە 60 ساڵ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

