وەرگرتنی سامپڵ لەتاقانەکانی ئەنفال بەچوار قۆناغ کۆتاییهات
کوردستان 10:54 AM - 2024-12-08
PUKMEDIA
وەرگرتنی سامپڵ
پرۆسەی وەرگرتنی سامپڵ لەتاقانەکانی ئەنفال لەهەرێمی کوردستان بەچوار قۆناغ کۆتاییهات، سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش رایدەگەیەنێت:"تا ئێستا
نزیکەی هەزار و ٦٠٠ سامپلی خوێن وەرگیراوە، کە ئەمە دڵۆپێکە لە دەریایەک".
پەری نوری عەزیز راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بە
وێبسایتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند:"هەرچەندە بەهۆی زۆری رێژەی ناوی ئەنفالکراوان،
ژمارەو داتاکانمان بەتەواوی لەلانییە، بەڵام تا ئێستا نزیکەی هەزار و ٦٠٠سامپلی خوێن
وەرگیراوە، کە ئەمە دڵۆپێکە لە دەریایەک".
"پرۆسەی وەرگرتنی سامپڵی تاقانەکانی
ئەنفال بەچوار قۆناغ کۆتایی هات، بەڵام تا ئێمە لەسەر ئەم کارە بەردەوام بین پرۆژەکە
بەردەوامی دەبێت و بریارە ساڵی داهاتووش وەرگرتنی سامپڵ لەتاقانەکانی ئەنفال درێژەی
هەبێت". پەری عەزیز وای وت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەسەر داواو ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق تیمێكی وەرگرتنی سامپڵی خوێن بۆ پشكنینی DNA لەكەسوكاری شەهیدان هاتنە هەرێمی كوردستان، هاوکات
لە ئەمساڵدا پرۆژەی وەرگرتنی سامپڵی خوێنی تاقانەکانی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان بە
چوار قۆناغ دەستیپێکرد، کە لەشاری چەمچەماڵ بەقۆناغێک و کەلار بە دوو قۆناغ و کۆیە
بە یەک قۆناغ سامپڵەکانی تێدا وەرگیراون.
وهرگرتنی سامپڵی خوێن پڕۆسهیهكی گرنگه بۆ ناسینهوهی
ئهو روفاتانهی لهمهوبهر له گۆڕه بهكۆمهڵهكان دهرهێندراون و سامپڵیان لێ
وهرگیراوه تا له رێگای بهرواردی تاقیگهیی كاری بهراوردكردنیان لهسهر بكرێت.
دوای روخانی رژێمی بهعس ساڵی 2003 له چهند گۆڕێكی بهكۆمهڵدا
ژمارهیهك روفاتی ئهنفالكراو لهناوچه جیاوازهكانی عیراق دهرهێنراونهتهوهو
له پزشكی دادوهری نمونهی ئێسكیان لێ وهرگیراوه تاكو له داهاتوودا به بهراوردكردن
لهگهڵ سامپڵی خوێنی كهسوكاری ئهنفالكراوان و بهگوێرهی ئهو كۆدهی لهسهر كێلی
گۆڕهكانه دوای پشكنینی تاقیگهیی روفاتهكان بناسرێنهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

