ئەنجومەنی نوێنەران ماددەیەکی یاسای بودجە هەموار دەکاتەوە
کوردستان 11:54 AM - 2024-11-24
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دوای ئەوەی رۆژی
سێشەممە ٥-١١-٢٠٢٤ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ، لە چل و پێنجەمین دانیشتنی
ئاسایی خۆی پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد بۆ هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای
بودجەی فیدڕاڵیی سێ ساڵەی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣) تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە دانیشتنی ژمارە (١٧) ی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی
٢٦-١١-٢٠٢٤ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکە بکات.
ئامانج رەحیم
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران گرنگترین بڕگە وخاڵەکانی پڕۆژە یاساکە دەخاتەڕوو رایدەگەیەنێت:"
وەزارەتی دارایی فیدراڵ قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکاتەوە لە تەرخانکراوی
خەرجییە سەروەرییەکان (النفقات السيادية) لە ناو بودجەی عیراقی فیدڕاڵ بۆ پارەی تێچووی
بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، کە لەلایەن کۆمپانیای
گشتی فیدڕاڵی بۆ بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت بۆ هەناردەکردنی بۆ بازاڕە
نێودەوڵەتیەکان لە ڕێگای بەندەری جیهان وداهاتەکەی دەبێتە داهاتی گشتی خەزێنەی فیدڕاڵیی،
یان لە ئەگەری هەناردەنەکردن بەگەر هۆکارێک ئەوا لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق وەردەگیرێت
و بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکاردێت بەپێی بڕگەکانی (أ) و (ب)ی مادەی ١٢/ دووەم".
"پێویستە
تێچووی دادپەروەرانەی (تعويض عادل) خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک
بە جیا حیسابی بۆ بکرێت ئەویش لەلایەن دامەزراوەیەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی
سەربەخۆی تایبەتمەندەوە دەستنیشان دەکرێت، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی
حکومەتی هەرێم دیاری دەکات ، لە ماوەی (٦٠) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە،
و لە ئەگەری ناکۆکی لە ماوەی ئەو ماوەیەی پێشوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی ئەو
دامەزراوە ڕاوێژکاریە دیاری دەکات"،
ئامانج رەحیم وادەڵێت.
سکرتێری ئەنجومەنی
وەزیران راشیگەیاندووە:"ئەو دامەزراوە ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتیەی کە وا بڕیارە بە گوێرەی بڕگەی پێشوو دیاری بکرێت، تێچووی خەمڵێنراوی
بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ڕاستەقینە پێشکەش بە وەزارەتەکانی نەوت و وەزارەتی دارایی
فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و بۆ مەبەستی ئەم یاسایە پەسەند دەکرێت،
بە اثري رجعي بۆ هەر بەرمیلێک کەڕەتی ژمارەی بەرمیلەکانی وەرگیراو بەپێی بڕگەکانی
(أ) و (ب)، لەم بڕگەیە، و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەو بڕە پارانە دەدات بە حکومەتی
هەرێم".
"
تاوەکو ساتی جێبەجێکردنی بڕگەی ٣ ی سەرەوە و دیاریکردنی تێچووی ڕاستەقینەی دادپەروەرانە
بۆ تێچووی نەوتی هەرێم لە لایەن ئەو دامەزراوە ڕاوێژکاریە، پێویستە دەستبەجێ لە بەرواری
کەوتنە بواری جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای هەمواری ماددەی ١٢ دەستبەجێ نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێم بدرێت بە
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەپێی بڕگەی (أ)
و (ب)ی ئەم بڕگەیە،و قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەکرێتەوە لەلایەن
وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەشێوەی سولفە، بە تێکڕای (١٦) شانزدە دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک،
کە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبونی
كاری راوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لەسەرەوە باسكراوە لەسەر بنەمای پێشتر گرتنەوە
لە بەرواری دەستكردن بە رادەستكردنی نەوت بە گوێرەی ئەم هەموارە" ئامانج راحیم وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

