سهرۆك بافڵ: راستییهكی حاشاههڵنهگره كه سلێمانی تاكڕهوی و نادادی رهتدهكاتهوه
کوردستان 01:35 PM - 2024-11-14
نوسینگەی راگەیاندنی سهرۆك بافڵ
سلێمانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سلێمانییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "سلێمانی لە رۆحماندایەو وەك چاومان دەیپارێزین ئەوەی دەبێت پێشكەشی سلێمانی بكرێت پێویستە زۆر لەوە زیاتر بێت كە بە كوردستانی بەخشیووە و دەیبەخشێت"، دەشڵێت: "سلێمانی تاكڕەوی و نادادی رەتدەكاتەوە، بیرە ئازاد و رۆشنگەرەكەی نایەوێت تەسلیمی ئیرادەیەكی فەرزكراوبێت و دژی خواستەكانی بوەستێتەوە".
دەقی پەیامەكە:
ئەمڕۆ بە خۆشەویستییەکی زۆر و دڵێکی پڕ لە هیواوە یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێك دەکەینەوە کە هەموو رۆژێک شانازییەک بۆ مێژووە زێڕین و درەوشاوەکەی تۆماردەکات و دەگەشێتەوە.
ئەمڕۆ لە قووڵایی دڵمانەوە دروود و سڵاو بۆ هەموو ئەو كەسایەتییە سیاسی، رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییانە دەنێرین كە بەشێكی گرنگ و كاریگەری مێژووی شارە حەیاتەكە بوون و سلێمانییان كردە سیمبوولی كوردایەتی و دادپەروەری. بە پێزانینەوە یادی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەمان دەكەینەوە كە مۆركی رۆشنبیرییان بە شاری شاران بەخشی و سەری رێز بۆ مێژووی هەوڵدان و پڕ لە بەرهەمیان دادەنەوێنین. بێگومان دڵسۆزی و خۆڕاگریی سلێمانییە سەربەرزەكانیش لەیادناكەین كە سەرباری هەموو دۆخە سەخت و دژوارەكان، كە سەرەڕای هەموو سزا سیاسی و جیاكارییەكان، وەك گۆیژە بەپێوە مانەوە.
ئەوانەی لە رابردوودا و بە هەر مەبەستێك دژایەتیی سلێمانییان كردووە و بە هەر هۆكارێك ئەم شارەیان فەرامۆشكردووە، بەداخەوە نە ئاشنای مێژووی شارەكەن و نە دەتوانن لەو رۆحە زیندووە ئازادیخوازەی خەڵكەكەی تێبگەن. راستییەكە و حاشای لێناكرێت سلێمانی تاكڕەوی و نادادی رەتدەكاتەوە، بیرە ئازاد و رۆشنگەرەكەی نایەوێت تەسلیمی ئیرادەیەكی فەرزكراوبێت و دژی خواستەكانی بوەستێتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ سلێمانی و خەڵكەكەی پێویستییانە، ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە. ئەوەی دەبێت پێشكەشی سلێمانی بكرێت پێویستە زۆر لەوە زیاتر بێت كە بە كوردستانی بەخشیووە و دەیبەخشێت. بۆ ئێمەش كە بەرپرسیارێتیی ژیانی خەڵك و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانمان لەسەر شانە، سازش ناكەین و رێگە بە هیچ سیاسەتێكی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر ئەم شارە جێبەجێبكرێت، سلێمانی لە رۆحماندایە و وەك چاومان دەیپارێزین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

