سەرۆکوەزیرانی عیراق لەهەولێرەوە باسی تەوتینی مووچە دەکات
کوردستان 12:17 PM - 2024-11-13
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای
فیدراڵی کردەوە سەبارەت بە تەوتینی مووچە و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان ، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش کە تەئکید لەوە دەکاتەوە تەوتینی
مووچە لەڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای
فیدراڵیدا سەبارەت بە تەوتینی مووچە ژمارە ٢٢٤-٢٦٩- فیدراڵی ٢٠٢٣ کە سەرجەم
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە تەوتین دەکات، داوا دەکات کە تەوتینی
مووچەی فەرمانبەرانی هەمووعیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە بانکە حکومییەکان(فیدراڵی)
دەبێت.
لەدوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، نوسینگەی راگەیاندنی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی هەڵوێستی سەرۆکوەزیران لەسەر
تەوتین لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە:" لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی
هەرێم، سەرۆکوەزیرانی عیراق جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی
عیراق کردەوە سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان.
نوێنەرانی یەکێتی هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەدەن
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەندامانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و تەوتینی مووچەی مووچەخۆران، بۆ ئەو مەبەستەش بانکی رافیدەین و رەشید دوو بانکی حکومەتی فیدراڵی عیراقن و متمانەی تەواویان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین لە زوترین کاتدا هەوڵی رەزامەندی کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە لە پارێزگاکانی هەرێم وەربگرین، لەکاتێکدا پێشتریش ئەو دوو بانکە لقیان لە پارێزگاکانی هەرێم هەبووەو وەکوو بەشێک لە ئیدارەی مەرکەزی ماونەتەوە"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە دەهێنێت
تەوتینی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە دەهێنێت و لە
ئەنجومەنی نوێنەران هەموو هەوڵێکمان دەدەین بۆ جێبەجێکردنی.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "هەر لەسەرەتاوە هەوڵمان داوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەخۆی لە
تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبینێتەوە، جێبەجێ بکرێت، هەروەها
فراکسیۆنەکەمان لەبەغدا وەک تاکە لایەنی سیاسی کوردی لەگەڵ هەرسێ بانکی (رافیدەین
و رەشید و بانکی بازرگانی) کۆبوینەتەوەو رەزامەندییان بۆ نیشانداوین کە لقەکانیان
لە پارێزگاکانی هەرێم بکەنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

