وردبینی نێوان هەرێم و بەغدا كێشە بۆ مووچەخۆران دروستدەكات
کوردستان 02:55 PM - 2024-11-11
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA وردبینی لیستی مووچه له‌نێوان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كێشه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستكردوه‌و به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه نه‌توانراوه حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی 10 بۆ هه‌رێم بنێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌و لیسته‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ مووچه‌ی مانگی 10 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كراوه، له‌لایه‌ن ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق و چاودێری دارایی عیراقه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و به‌هۆی هه‌بوونی كێشه تێیدا گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
"له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا دووباره وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستێكی نوێی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ناردوهتهوهو له‌ئێستاشدا چاودێری دارایی عیراق وردبینی بۆ ئه‌و لیسته نوێیه ده‌كات" ئه‌و سه‌رچاوه‌یه واده‌ڵێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ئه‌گه‌ر لیسته نوێیه‌كه‌ی مووچه كێشه‌ی تری نه‌بێت، دوای وردبینی وه‌زاره‌ت و چاودێری دارایی عیراق له‌لایه‌ن عیراقه‌وه مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند:"هه‌موو مانگێك ئه‌و كێشانه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی هه‌رێمی و عیراق، دووباره ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم، بۆیه ده‌بێت دارایی هه‌رێم ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌موو مانگێك دووباره ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به‌هۆی بوونی كێشه له‌لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا تاوه‌كو ئێستا له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه وردبینی له‌لیسته‌كه‌دا كۆتایی نه‌هاتووه‌و تا وردبینیش ته‌واو نه‌بێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نانێردرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێك له مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی 11یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌هۆی بوونی كێشه له‌لیستی مووچه‌خۆراندا مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌و وردبینی له‌لیسته نوێیه‌كه‌ی دارایی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

