كاروان یاروەیس: گرێبەستەكەی TBI و هەژماری من تەوتین نییە
کوردستان 10:57 AM - 2024-11-04
PUKMEDIA
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، بەمانای تەوتین و جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی نایەت، هاوكات وەڵامدانەوەی داواكاری مووچەخۆرانی هەرێمیش نییە"، دەشڵیت: "حەوت مانگە بانكی عیراقی بازرگانی TBI بۆ ناو فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من زیادكراوە، بەڵام جگە لەچەند سەد هەژمارێكی بانكی هیچی دیكەیان نەكردووە".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "حەوت مانگ لەمەوبەر بانكی عیراقی بازرگانی TBI بۆ ناو فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من زیادكراوە، بەڵام جێی سەرسوڕمانە كە هەوڵەكان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی تەوتنی مووچەی هەرێم چڕبوونەتەوە، بانكی TBI، ئێستا ئەوە رادەگەیەنێت كەچووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من".
"پێویستە هەموولایەك ئەو راستییە بزانن، كە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نە وەڵامدانەوەی داواكاری مووچەخۆرانی هەرێمیشە" كاروان یاروەیس وایوت.
راشیگەیاند: " بانكی TBI، حەوت مانگە لەناو هەژماری من-دایە، بەڵام جگە لەچەند سەد هەژمارێكی بانكی هیچی تریان نەكردووە".
كاروان یاروەیس ئەوەشی راگەیاند: "لەفۆڕمی هەژماری من-دا، مووچەخۆر دەتوانێت لەخانەی هەڵبژاردنی بانكەكان لەخانەی سەرەكی TBI هەڵبژێرێت، بەڵام لەخانەی یەدەك ناتوانێت هەر TBI هەڵبژێرێت ناچارە بانكێكی ئەهلی هەڵبژێرێت، چونكە تاكە بانكی فیدراڵی و حكومی تەنها TBI یە.
وتیشی: "تائێستا رێوشوێنی كردنەوەی لقی نوێ لەپارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین و سۆران و زاخۆ و ناوچەكانی دیكە، دانانی ئامێری ئای تی ئێم نەگرتووەتەبەر."
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند: "هەژماری من ناچێتە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوەو پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆ بكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

