مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردرا
عیراق 09:59 PM - 2024-10-31
PUKMEDIA
مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10/31/2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، د.مەحمود مەشهەدانی بە 182 دەنگ بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژارد، دوای ئەوەی دانیشتنەكە بۆ گەڕی دووەم دواخرا.
هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی و تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار ركابەری یەك بوون بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
دانیشتنەكە بە ئامادەبونی 195 نوێنەر دەستیپێكرد و رێژەكە بۆ 271 نوێنەر زیادیكرد، لە گەڕی یەكەمدا مەشهەدانی 153 دەنگی بەدەستهێناو عیساوی 95 دەنگی بەدەستهێنا و عامر عەبدولجەبار 9 دەنگی بەدەستهێناو تەڵال زەوبەعی سفر كە هەردوو كاندیدەكەش سەربەخۆ بوون، لەگەڵ هەبوونی 14 دەنگی پوچەڵ.
لە گەڕی دووەمدا مەشهەدانی 182 دەنگی بەدەستهێناو سالم عیساوی 42 دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ هەبوونی 39 دەنگی پوچەڵ، بەمەش مەشهەدانی بەسەر سالم عیساویدا سەركەوت و بەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.
مەحمود مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم كە لەلایەن زۆربەی سوننەكان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە پشتیوانی دەكرا، لەگەڕی دووەمدا كە 269 پەرلەمانتار ئامادەیبوون، 182 دەنگی بەدەستهێنا.
ئەو یاسایانە دەردەكەین كەبۆ وڵات گرنگن
د. مەحمود مەشهەدانی دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لەیەكەم لێدوانیدا رایگەیاند: "وەكو تیمێك كار بۆ دەرچواندنی ئەو یاسایانە دەكەین كە گرنگن بۆ هاووڵاتیان و وڵات".
"جەخت لە هەماهەنگی نێوان دامودەزگاكان دەكەینەوە بۆ چارەسەكردنی كێشەكان و چاودێریكردنی كارەكانی حكومەت و بەرنامەكەی" مەشهەدانی وایوت.
بەگوێرەی دەستوور و دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق، بردنەوەی پۆستەكە پێویستی بە بەدەستهێنانی 50+1ی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بوو، واتە 166 دەنگ، بەڵام لەبەر یەكلایی نەبوونەوەی كاندیدەكان لەگەڕی یەكەمدا، لەگەڕی دووەمدا دەنگ لەسەر دوو براوەی زۆترین دەنگ دراو مەحمود مەشهەدانی بە بەدەستهێنانی 182 دەنگ بوو بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

