دەنگدان لەسەر هەرسێ پڕۆژەیاسای كورد‌و سونەو شیعە دواخرا
کوردستان 05:07 PM - 2024-10-27
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
هەرسێ پڕۆژەیاسای كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی ناكۆكی لەنێوان لایەن و پێكهاتەكانی ئەنجومەنەكەوە، لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سونه‌كان دژی پڕۆژەیاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵكوماڵی ئه‌وانه‌ی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس له خاوه‌نه‌كانیان زه‌وتكراوه، كه له‌لایه‌ن كورده‌وه پێشكه‌شكراوه، ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنه كورده‌كان دانیشتنه‌كه‌مان جێهێشت".
"له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سونه‌و شیعه‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژەی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی و هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتی دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، به‌مه‌ش هه‌ر سێ بڕگه‌ی كورد‌و سوونه‌و شیعه كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت دواخرا" غه‌ریب ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه27/10/2024 ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر سێ پڕۆژەیاسا بدات كه له دانیشتنه‌كانی پێشتردا به هۆكاری جیاواز دواخراون و یه‌كێك له‌و پرۆژانه په‌یوه‌سته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵكوماڵی ئه‌وانه‌ی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس له خاوه‌نه‌كانیان زه‌وتكراوه له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی و هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتی.
كاروان یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سێ هه‌فته دانیشتنه‌كانی راگرتبوو، بڕیاربوو هه‌ر سێ بڕگه كه له‌لایه‌ن كورد‌و سوونه‌و شیعه خرابوونه كارنامه‌ی كاره‌وه، به‌هۆی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه‌كان نه‌توانرا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت"
"تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ بۆ خاوه‌نه‌كانیان كهههڵوهشاندنهوهی ژماره‌یه‌ك بڕیاری مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی به‌عسه، هاوكات سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریب و ته‌رحیل بۆ كورد گرنگه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا تێپه‌راندنی دوو پڕۆژه هه‌مواره‌كه‌ی یاساكانی باری كه‌سێتی و لێبوردنی گشتییه كه له‌ئاینده‌دا بۆ كورد‌و كۆی كۆمه‌ڵگای عیراقی كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆریان ده‌بێت"، كاروان یاروه‌یس وایوت.
راشیگه‌یاند: "هیچ كام لهپێكهاتهكان متمانه‌ی بهپێكهاتهكهی دیكه نییه، بۆیه له‌كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هه‌رسێ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی مه‌جلیس قیاده سه‌وره، هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتی، به‌یه‌كه‌وه دانراوبوون، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا نه‌توانرا هه‌ر سێ بڕگه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له‌ناو په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه دواخست و بڕگه‌كانی دیكه‌ی كارنامه‌كه ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت، هاوكات دوو بڕگه‌ی دیكه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

