وتەبێژی کۆمسیۆن: ئەنجامی ئەلکترۆنی و دەستی هاوشێوە بوون
کوردستان 03:09 PM - 2024-10-26
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
وردبینی بۆ ئەو ٢٦ وێستگەیەی
کە سکاڵایان لەسەربوو، هاوکات ئەنجامەکانی نەنێردرابوون بۆ کۆمسیۆن تەواو بوو،
وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت:" ئەنجامی وردبینی دەستی و ئەلکترۆنی هاوشێوە بوون و
هیچ گۆڕانکارییەک لەدەنگەکاندا نییە".
جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" دوای ئەوەی ٢٦ وێستگە لەهەرێمی کوردستان سکاڵایان لەسەربوو، لەسێ
رۆژی رابردوودا هەژماری دەستی لەو وێستگانە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتایی هات".
"بەپێی ئەنجامی
هەژماری دەستی و ئەلکترۆنی دەرکەوت کە هاوشێوەی یەکن، بەمەش هیچ گۆڕانکارییەک
لەڕێژەی دەنگەکاندا روینەدا"، جومانە غەلای وایوت.
وتیشی:"
وردبینی ئەو وێستگانە بەچاودێری نوێنەری لایەنەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و بیانیی و
کەناڵەکانی راگەیاندن بەڕێوەچوو".
لەهەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا ٢٦ وێستگە کە ١٣ وێستگەیان لە هەولێر و ٦ وێستگەیان
لەسلێمانی و ٧ وێستگەیان لەدهۆک بوون، بەهۆی نەناردنی ئەنجامەکانیان و جیاوازی
هەژماری دەستی و ئەلکترۆنی کە زیاتربوو لە ٥٪ کۆمسیۆن بڕیاریدا دووبارە پرۆسەی
هەژمارکردن لەو وێستگانە بکرێتەوە، بەڵام دواجار ئەنجامە دەستییەکان هاوشێوەی
ئەنجامە ئەلکترۆنییەکان بوون و هیچ گۆڕانکارییەک لەدەنگەکاندا رووینەدا.
کۆمسیۆن دوای ئەنجامدانی
هەڵبژاردن ٣ رۆژی تەرخانکرد بۆ هەژماری دەستی ٢٦ وێستگە، کە سکاڵایان لەسەربوو سەرەتا
لە دهۆکەوە دەستیانپێکرد و پاشان لەسلێمانی و دواتریش لەهەولێر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

