عیراق تەوتینی دەوێت و سەرۆكی حكومەتیش شەڕی (هەژماری خۆی) دەكات
ڕیپۆرتاژ 08:53 PM - 2024-10-16
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
حكومەتی عیراق سورە لەسەر تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش پێداگرە لەسەر هەژماری من و پەرلەمانتاران و پسپۆڕانیش دەڵێن: "هەژماری من لەپێناو سوودی كەسی و بنەماڵەدایەو مووچەخۆرانیش باجەكەی دەدەن و تەوتینیش بەچارەسەری بنەڕەتی كێشەی مووچەو دارایی دەزانن" پسپۆڕێكی دارایش دەڵێت: "عیراق تەوتینی دەوێت و سەرۆكی حكومەتیش شەڕی (هەژماری خۆی) دەكات".
راستەوخۆ مووچەخۆران تەوتین دەكرێن
شیروان میرزا ئەندامی پێشوی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند: "حكومەتی عیراق سورە لەسەر ئەوەی تەوتین دەبێت لەبانكە فیدراڵییە حكومییەكانەوە بێت كە هەرسێ بانكی رەشید، رافیدەین، TBI یە، چونكە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەوشێوەیەیە".
"بۆ تەوتینكردنی مووچەخۆرانی هەرێم لەئێستادا پێویست بەكردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان لەهەرێم ناكات، بەڵكو دەكرێت وەزارەتەكان زانیاری تەواو لەسەر مووچەخۆرو فەرمانبەرەكانیان بۆ بانكە فیدراڵییەكان بنێرن و راستەوخۆ مووچەخۆران تەوتین دەكرێن و دواتر دەتوانن موچەكانیان لەڕێگەی بانكی ئەهلی یاخود ئامێری راكێشانی پارەوە وەربگرن" شیروان میرزا وادەڵێت.
عیراق پارەی خۆی ناخاتە بانكی ئەهلییەوە
پێشتریش د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی هەژماری منی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق ئەم هەژمارەی قبوڵنەكردووە".
"حكومەتی عیراق بەپێی رێكارە یاسایی و ژمێریارییەكان پارەی خۆی ناخاتە بانكی ئەهلییەوە، بەڵكو دەیخاتە بانكی حكومییەوە" د. نەرمین مەعروف وایوت.
تەوتین زامنی مووچە دەكات
تەوتینی مووچە یارمەتیدەرە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان و مووچە جێگیر دەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕ هەیە.
شیروان میرزا راشیگەیاند: "تەوتین بڕباری دادگای فیدراڵییەو زامنی مووچە دەكات، بەشێوەیەك ئەگەر هەر هەركێشەیەكی سیاسی یاخود دارایی لە نێوان هەرێم و بەغداشدا دروستبێت كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت، بەمەش مووچە زامنترەو مووچەخۆر لە پێشینەی هاوسەرگیری و خانوبەرەو پێدانی قەرز سودمەند دەبێت، جگە لەوەی بانكی حكومین و مەترسی داڕمان و مایەپوچ بوونیان نییە، هاوكات تەوتینی مووچە یارمەتیدەرە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان و مووچە جێگیر دەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕ هەیە".
وتیشی: "هەژماری من بەتەواوی پێچەوانەی تەوتینەو تاوەكو ئێستاش لەبەر هەژماری من مووچەخۆرانی هەرێم تەوتین نەكراون، بۆ ئەوەی زۆرترین مووچەخۆر هەژماری من بكەنەوە، هەربۆیە تەوتین كراوە بەقوربانی هەژماری من، بەمەش پێداگری حكومەت پێچەوانەی بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆرانە".
هەژماری من هۆكاری سەرەكی راگرتنی مووچەیە
هەژماری من هیچ گەرەنتییەكی بۆ مووچەخۆران تێدانییەو هەركاتێك بانكەكانی سیستمەكە ئیفلاسیان كرد بە زیانی مووچەخۆران كۆتاییدێت، چونكە بەشێكی زۆری بانكەكان ئەهلین و دژی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشن.
هاوكات جەبار گۆران پسپۆڕی ئابوری بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هۆكاری نەناردن و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چەند مانگی رابردوودا تەنها بۆ هەژماری من دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێم بە بیانوی جیاجیا كێشە بۆ تەوتین دروست دەكات، لەكاتێكدا تەوتین گەرەنتی زیاترە و مووچەخۆران دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەكان كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەدرێت بە مووچەخۆران".
"بەشێكی زۆر لەو بانكانەی لە هەژماری من-دا هەن نەك بانكی بنەماڵە، بانكی شەخسین و هەركاتێك ئیفلاس بكات بە زیانی مووچەخۆران كۆتایی دێت، بۆیە گرنگە بە هیچ شێوەیەك مووچەخۆران بەشداری لە هەژماری من نەكەن، لە بەرامبەردا مووچەخۆران پێویستە تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق بكەن، چونكە حكومەتی عیراق گەرەنتی مووچەكانیان دەكات"، جەبار گۆران وات وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەركە لەسەر مووچەخۆران فشار بكەن بۆئەوەی كۆتایی ئەو سیستەمە بانكییە چەوتە بەناوی هەژماری من بهێندرێت، چونكە عیراق تەوتینی دەوێت و سەرۆكی حكومەتیش شەڕی (هەژماری خۆی) دەكات".
دادگای فیدراڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێردا بڕیاریداوە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆ بكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لیستی مووچەی حكومەتی هەرێم لە ناوی مردو و دووبارە و بندیوار پاك بكرێتەوە، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەژێر ناوی (هەژماری من) پڕۆژەیەكی بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند كە تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە و ئەو بانكانەی لە سیستمەكەدا هەن ئەهلین و هیچ گەرەنتییەكیان نییە و هەركاتێك ئیفلاسیان كرد مووچەی مووچەخۆران تێیدا دەفەوتێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

