یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-10-06
ئاژانسەكان
هەژماری من_مەسرور
لەڕاگەیەندراوێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا كە ئیمزای عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتییەكەی لەسەرە، سەبارەت بە چارەسەركردنی موچە ئاماژە بەوەدەكات: "پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن"، داواش دەكات هەموو لایەك پشتگیری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بكەن بۆئەوەی بەیەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچە كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی".
دەقی راگەیەندراوەكە:
سەبارەت بە چارەسەركردنی موچە
((تەنها بە تەوتین كێشەی موچە كۆتایی دێت))
مامۆستایانی دڵسۆز و خۆنەویست
لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچە، وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە هەبوو، تەنها بە تەوتین كردن كێشەی موچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن، خۆشبەختانە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند: "وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەژماری من رەتدەكەینەوەو پشتیوانی لەتەوتین كردنی موچەكان لە بانكە حكومییەكانی سەر بە مەركەز دەكەین"، ئەوەی راستی بێت ئەو هەڵوێست و بڕیارە رێك رەنگدانەوەی داخوازییەكانی زۆربەی مامۆستایانە لەهەرێمی كوردستان، چونكە پێیان وایە بەهەژماری من كێشەكان كۆتایی نایەت و هیچ سودیشی لێ ناكەوێتەوە، بەڵام بە تەوتین كێشەكان كۆتایی دێن و لەزۆر بواریش سوود مەندبوونی تێدایە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژوییەی كاك بافڵ دەكەین، دەشخوازین لایەنەكانیتریش پشتگیری بكەن، بۆ ئەوەی بە یەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەت كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی.
بەرجەستە بێت داخوازییەكانی مامۆستایان
بە هەوڵی دڵسۆزانەی رێبەرانمان
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
عەبدولواحید محەمەد
سەرۆكی مامۆستایانی كوردستان
٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
هاوكات یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستانیش رایانگەیاند: "هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتیوانی لە بڕیارە مێژوییەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و پشتگیری كردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بانكە فیدراڵییەكانی (رافیدەین، رەشید، T.B".
لەلایەكی دیكەشەوە كاندیدانی لیستی ١٢٩ی یەكێتی دەڵێن: "پەیامەكەی سەرۆك بافڵ یاسایی و دەستورییە و هەژماری من_مەسرور پرۆژەیەكی ناشەفاف و نادەستوری و نایاساییە و بۆ خزمەتی كۆمەڵێك كەسی ناو بنەماڵەیەكە، سەرۆكی حكومەت پێگەی خۆی و حكومەتەكەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكارهێناوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سێهەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی رایگەیاند: " (هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچەخۆران دەبێت تەوتین بكەن نەك هەژماری من".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

