سه‌رۆككۆماری عیراق به‌شداری ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات
کوردستان 04:38 PM - 2024-10-03
PUKMEDIA
پێشوازی لەسەرۆککۆماری عیراق کرا لە کەرکوک
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق به یاوه‌ری ئه‌ندازیار نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه گه‌یشته پارێزگای كه‌ركوك و له‌لایه‌ن رێبوار ته‌ها پارێزگار‌و محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ژماره‌یه‌ك لێپرسراو و راوێژكاره‌وه پێشوازی لێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردنه له‌ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال كه ئه‌مساڵ ئه‌و یاده له‌كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو یاده‌كه له‌به‌غدا كرایه‌وه.
پێشتریش سه‌رۆككۆماری عیراق بڕیاریدابوو سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركوك بكات و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری نوێی كه‌ركوك ده‌رببڕێت، له‌و باره‌یه‌وه عێزه‌دین مه‌جید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی دیوان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "سه‌ردانی نه‌كردنی د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ پارێزگای كه‌ركوك له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاماده‌نه‌بووه له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌و چاوی پێبكه‌وێت، چونكه ناوبراو مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و چه‌ندین یاساشكێنی له دژی پێكهاته‌كانی شاره‌كه كردووه".
"سه‌رۆككۆماری عیراق له‌سه‌ر رێبازی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكه ده‌رده‌بڕێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی شاره‌كه‌ی كردووه‌ته ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانی حكومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه ده‌بێت"، عێزه‌دین مه‌جید محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ئه‌مڕۆ 3-10-2024 حهوتهمین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه یاده‌كه ده‌كرێته‌وه‌و له‌یاده‌كه‌دا جگه له سه‌رۆككۆماری عیراق ژماره‌یه‌كی زۆر لێپرسراوی حكومی و حزبی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری یاده‌كه ده‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

