نێکس ستێپ لە سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 10:03 AM - 2024-09-22
PUKMEDIA
ئیڤێنتی نێکس ستێپ
ئیڤێنتێکی گەورە تایبەت بە دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە شاری سلێمانی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت، کەتێیدا چەندین دەرفەتی خوێندن و داشكاندن و ئۆفەری تایبەت پێشکەش بە خوێندکاران دەکرێت.
ئیڤێنتی نێکس ستێپ، بەئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ یەک شەممە سەعات 11ی بەیانی لە کارگەی کولتور لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە میانی بەشداریکردنی وەک چاودێری ئیڤێنتەکە رایگەیاند: "سوپاس بۆ رێکخەرانی ئەم ئیڤێنتە کە بەشێوازێکی باش رێکیان خستووە، پێمان خۆشە ئاستی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە کوردستان بگاتە لوتکە و دەرفەت بدرێتە خوێندکاران کە بەباشی فێربب و ئەبێ بپرسین ناوەندەکانی پەروەردە چۆن خوێندکار فێردەکەن و پێیاندەگەیەنن".
"دەرفەت و مەترسی نوێ هەمیشە دێنە پێش لەبەردەم خوێندن، بەڵام دەبێت خوێندکار وافرێربکرێت خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات وبەدوایدا بچێت و بەرنامە بۆ ژیانی خۆیان دابنێن، هاوکات دەبێت ناوەندەکانی خوێندن لەگەڵ بازاڕی کار پێکەوە گرێ بدرێن، چونکە ئێمە پێویستمان بە کادری پێشکەوتووە لەبازاڕی کاردا جێیان ببێتەوە"، قوباد تاڵەبانی وای وت.
جێگری سەرۆک وەزیران وتیشی: "بەو هیوایەین لەنێوان زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەهلی منافەسە هەبێت بۆ پێگەیاندن و بەدوای باشترینەکاندا بچن، هەر ناوەندێکی خوێندیش بەپێی پێگەی جوگرافی خۆی هەوڵی زیاتر بدات، من گەشبینم و ئەو گەشەکردنەی هەیە دەیبینم ، بەڵام دەبێت سود لە پێشکەوتنەکانی جیهان ببینین و ناوەندەکانمان لەگەڵ ئەوان گرێبدەین و خوێندنی باڵا بەجیهانی بکەین".
ئەم ئیڤێنتە کە تایبەتە بەدەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بۆ ساڵی دووەمە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە زیاتر لە 40 زانکۆ و پەیمانگای حکومی و ناحکومی بەشدار دەبن و هاوکات دەیان کۆمپانیا و رێکخراو ئۆفەر و هەلی کار دەخەنە روو، زەمالەی خوێندن و داشکاندن بۆ دەرچوان دابیندەکرێت.
لەساڵی رابردوودا زیاتر لە 2 هەزار و 500 خوێندکار بەشداربون و سودمەندبوون لە پێشانگاکە و بۆ ئەمساڵ پێشبینی بەشداریکردنی نزیکەی 10 هەزار خوێندکار دەکرێت، هاوکات کارئاسانی و هاوکاری بۆ هاتنی خوێندکاران دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

