لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
له رۆژی هه‌شتی ئه‌یلوولی ساڵی 1988 واتا 36 ساڵ پێش ئێستا، حزبی به‌عس كۆبووه‌وه و بڕیاری لێبووردنی گشتی بۆ هه‌موو كورده‌كانی عیراق ده‌ركرد، جگه له یه‌ك كه‌س، كه بێبه‌ش بوو له‌و بڕیاره، ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال بوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی به ناونیشانی (لێبووردنی گشتی و فراوان بۆ هه‌موو كوردانی عیراق) له ئه‌یلوولی ساڵی 1988 ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه: "به پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی 42، له ده‌ستووری عیراق، ئه‌نجومه‌نی شۆڕش (ثوره) له دانیشتنی رۆژی 8ی ئه‌یلوولی 1988 بڕیاریدا، هه‌موو ئه‌و كورده عیراقییانه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له رێكه‌وتی 6ی ئه‌یلوولی 1988 ده‌یانگرێته‌وه، به‌ر لێبووردنی گشتی و فراوان ده‌كه‌ون له هه‌ر كارێك، كه یاسا سزای بۆ داناوه، كه پێش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 ئه‌نجامدرابێت، گه‌ر له ده‌ره‌وه یاخود له ناوه‌وه‌ی عیراق بووبن، به‌ڵام بكوژی به‌ئه‌نقه‌ست و ئه‌وانه‌ی دزییان كردووه، به‌ده‌رده‌بن له‌م بڕیاره".
له به‌شێكی تری بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "هه‌موو كوردێك كه مه‌حكوم بێت، یاخود راگیرابێت، به‌ر لێبووردنی گشتی ده‌كه‌وێت و دۆسیه‌كه‌ی داده‌خرێت و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گه‌ر مه‌حكوم نه‌بن یان رانهگیرابن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیكه، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 باسینهكردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش، كه تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، یان دزیكردن سزادراون له‌و بڕیاره بێبه‌شده‌كرێن".
له بڕگه‌ی سێیه‌می بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م لێبووردنه گشتییه، ته‌نیا (خیانه‌تكار) جه‌لال تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه".
دوای نزیکی 17 ساڵ لە دەرکردنی ئەو بڕیارە، سەرۆك مام جەلال لە 6 ی نیسانی 2005، دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراقەوە، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەكەم سەرۆكی كورد لە مێژووی سیاسی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست، هەروەها یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مێژووی دروستبوونی عیراقەوە لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە، هەروەها بۆ ماوەی دوو خول بەردەوام بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

