ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی داوای نەوت و بەنزین بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 04:04 PM - 2024-09-02
پەڕەی تایبەتی د. بڕیار
د. بڕیار ڕەشید و وەزیری نەوتی عیراق
پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوای نەوتی سپی و بەنزین لە حکومەتی عیراق دەکات بە نرخی پاڵپشتیکراو، راشیگەیاند: "بەڵێنمان پێدراوە داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت".
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ کۆبوینەوەو داوای نەوتی سپی و بەنزینمان کرد بە نرخی پاڵپشتی کراو بۆ هەرێمی کوردستان، لەکاتی خۆیدا".
"دوای گفتوگۆیەکی زۆر بەڵێنمان پێدرا کە هەردوو داواکاریمان بۆ نەوتی سپی و بەنزین بەنرخی پاڵپشتی کراو بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران و لەوێ داکۆکی لێ بکەن بۆ پەسەندکردنی"، د. بڕیار رەشید وای وت.
د. بڕیار ئاماژەی بەوەشدا: "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕۆژانـە ٢٨٦ هەزار بەرمیل نــەوت بەرهەم دەهێنێت، لەکاتێکدا بەپێ ڕێکـەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم پێویست بوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەنها ٤٦هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ، بەڵام سامانە سروشتیەکان پابەندی ئەم ڕێکەوتنـە نەبووە، ئەمەش گرفتی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق دروستکردووە لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپیک".
دەشڵێت: "بۆ جاری سێهەم ئۆپیک وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاگـادارکردۆتەوە کە بەرهەم هێنانی نەوت کەم بکەنەوە، ئەو بڕە زیادەیەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت ئیحراجی زۆر و کێشەی بۆ حکومەتی عێراق دروستکردوەو هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە کێشەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەک خۆی ماون و چارەسەر نەبوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

