ته‌نیا له‌شه‌وی 31ی ئاب دا پارتی دزی له 6 هه‌زار ماڵ ده‌كات
کوردستان 01:09 PM - 2024-08-31
PUKMEDIA
هەولێر لە ساڵی 1996
هێزه‌كانی پارتی و سوپای به‌عس له 31ی ئابی 1996 دزییان له سه‌دان ماڵ و دامه‌زراوه‌ی حزبی و حكومی كرد‌و تاڵانیان كرد. هه‌روه‌ك ته‌نیا له شه‌وی 31ی ئاب دا له هه‌ولێر دزی له شه‌ش (6000) هه‌زار ماڵ كراوه.
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه له ساته‌وه‌ختی خیانهتهكهدا تۆماركراوه، ته‌نیا له شه‌وی 31ی ئابی 1996دا هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سوپای به‌عس دزییان له (6000) هه‌زار ماڵكردووه و به‌تاڵانیان بردووه.
به‌پێی راپۆرته میدیاییه‌كه دزییه‌كه‌ی پارتی به‌جۆرێك بووه، ده‌ستیان له لایه‌نگر و ماڵی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌ردیش نه‌پاراستووه.
هەر لەو بارەیەوە حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "چەتەکانی پارتی نەک هەر بارەگا حکومەییەکان و حزبییەکان، بەڵکو ماڵی سەرجەم کادران و لایەنگرانی یەکێتی و تەنانەت چەندین ماڵی پەرلەمانتاری پارتیش، کەسەر بە خۆیان بوون، تاڵانکرد".
"ئەو خانوانەی سەرکردەکانی یەکێتی و لایەنگرەکانی تێیدا دەژیان لە 31ی ئابدا سەرکردەکانی پارتی داگیریان کردوو، تەنانەت دوای 31ی ئاب بەڕەسمی لەسەریان تاپۆ کردن و تا ئێستاش لەناویدا دەژین، بۆیە جگە لەو خیانەتە نیشتمانیەی پارتی کردی ئامانجێکی دیکەی پێشمەرگەکانی پارتی کە شانازی پێوەدەکەن لەگەڵ چەکدارانی بەعس، دزی و تاڵانی بوو"، حاجی مەسیفی وای وت.
هه‌روه‌ك دامه‌زراوه حكومییه‌كان و باره‌گاو ئۆرگانه حزبیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ته‌واوی تاڵان كران و ئه‌و رووداوه‌ش به گه‌وره‌ترین شاڵاوی تاڵانی و دزی ئه‌ژمار ده‌كرێت كه پارتی و به‌عس له هه‌ولێر ئه‌نجامیانداوه.
لە تەلەگرامی PUKMEDIA وە بینەری راپۆرتە میدیاییەکە بن....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

