مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی مەراسیمی ماتەمی نیشتمانی دەگێڕن
کوردستان 10:51 AM - 2024-08-31
PUKMEDIA
مەراسیمی ماتەمی نیشتمانی
لە بیرەوەری خیانەتی ٣١ی ئابدا لە سەرجەم مەکتەب و ئۆرگانەکان و مەڵبەند و کۆمیتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەراسیمی ماتەمی نیشتمانیی رادەگەیەنرێت.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣١-٨-٢٠٢٤ لەژێر ناوی: (کوردستان ماتەم بۆ
شەهیدانی خیانەتی ٣١ی ئاب دەگێڕێت) لەسەرجەم مەکتەب و ئۆرگانەکان، لە
مەڵبەندەکانی یەکێتیی و سەرجەم کۆمیتەکان لە بیرەوەری خیانەتی ٣١ی ئابدا مەراسیمی
ماتەمی نیشتمانی راگەیەندرا و دەست لەسەر سنگ بۆ رۆحی پاکی شەهیدەکانی ٣١ ی ئاب و
سەرجەم شەهیدانی رێگای ڕزگاری کوردستاندا دانرا.
لەتیف نێروەیی بۆ خەڵکی هەولێر: بەدەنگەکانتان خیانەتی ٣١ی ئاب ساڕێژ بکەن
لەو چوارچێوەیەدا لە بارەگای بۆردی راگەیاندنی یەکێتی مەراسیمێک ساز کرا و تێیدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند: "خیانەتی ٣١ی ئاب تەنها دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبوو، بەڵکوو دژی ئیرادەی گەلی کوردستان بووە، چونکە یەکەم شوێن کەپەلامار درا، پەرلەمانی کوردستان بوو، ئاڵای کوردستان هێنرایە خوارەوە، کە شکۆی نەتەوەو نیشتمان بوو، هاوکات پەلاماری هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان دراوە، بۆیە داوا لە خەڵکی هەولێر و هەرێمی کوردستان دەکەین بە دەنگەکانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتایی بە قۆرخکاری و تاک ڕەوی و خۆسەپێنی بهێنن و خیانەتی ٣١ی ئاب ساڕێژ بکەن".
لەهەولێریش ماتەم گێڕدرا
هاوکات لە یادی ٢٨ ساڵەی خیانەتی ٣١ی ئابدا لەشاری هەولێر لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ئامادەبونی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و ژمارەیەکی تر لە کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی مەراسیمی ماتەمینی بەرێوەچوو.
لە دهۆکیش مەراسیمێک بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا و جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك و ژمارەیەکی زۆری کادران لە بارەگای مەڵبەندی چواری دهۆك، مەراسیمی ماتەمینی تایبەت بە شەهیدانی خیانەتی ٣١ ئاب بەرێوەچوو.
ستران عەبدوڵڵا: پارتی پەند و وانەی وەرنەگرتووە
هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە ٣١ئابی ٢٠٢٤ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە قەڵاچواڵان ، بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵا لێپراسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی و هەڤاڵانی کادیر و تێکۆشەرانی ئیدارە و بەشەکانی مەکتەبی سیاسیی لەژێر ناونیشانی " کوردستان ماتەم بۆ شەهیدانی خیانەتی ٣١ی ئاب دەگێرێت" مەراسیمێکی ماتەمینی رێکخرا.
لە مەراسیمەکەدا ئامادەبووان چەند ساتێک بە بێدەنگی و دەست لەسەر دڵ وەستان ،وەک رێز و درود بۆ شەهیدانی ئەو خیانەتە ، پاشان ستران عەبدوڵا لە وتەیەکدا باسی مێژوو و لێکەوتەکانی ئەو خیانەتە کرد کە لەلایەن پارتی دیموکرات ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەو خیانەتە یەکێتیی لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ ئاشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێم و یەکڕیزی گەلەکەمان ، رێکەوتنی ستراتیژی و پرۆسەی ئاشتی هێنایە بەرهەم، بەڵام پارتی لەسەر هەمان نەهجی خیانەتی ٣١ ئاب بەردەوامە و پەند و وانەی وەرنەگرتووە.
رێوڕەسمی "کوردستان ماتەم بۆ شەهیدانی خیانەتی 31ی ئاب دەگێڕێت" لە سۆران بەڕێوەچوو
لە بیرەوەری خیانەتی ٣١ی ئابدا مەڵبەندئ ٢٤ی رێکخستنی راپەڕین و سەرجەم کۆمیتەکانی سنورەکە مەراسیمی ماتەمی نیشتمانییان ئەنجامدا.
PUKMEDIA
نوێ دەکرێتەوە...
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

