سەرۆککۆماری عیراق سەردانی کەرکوک دەکات
کوردستان 05:41 PM - 2024-08-24
وێبسایتی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق
د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق
بڕیارە
بەم نزیکانە د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق سەردانی پارێزگای کەرکوک بکات و پشتیوانی
بۆ حکومەتی خۆجێیی دووپات بکاتەوە و سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی کۆمار
رایدەگەیەنێت: "سەرۆککۆمار لەماوەی رابردوودا ئامادەنەبوو سەردانی کەرکوک
بکات، چونکە پارێزگاری پێشوو جگە لەوەی سەپێندراو بوو، تۆمەتباربووە بە چەندین
مەلەفی گەندەڵی و یاساشکێنی".
پارێزگاری پێشتر مەلەفی گەندەڵی هەبووە
عێزەدین مەجید محەمەد جێگری سەرۆکی دیوان لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەردانی نەکردنی د. لەتیف جەمال رەشید
سەرۆککۆماری عیراق بۆ پارێزگای کەرکوک لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆئەوە
دەگەڕێتەوە کە ئامادەنەبووە لەگەڵ راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک
کۆببێتەوە و چاوی پێبکەوێت، چونکە ناوبراو مەلەفی گەندەڵی و چەندین یاساشکێنی لە
دژی پێکهاتەکانی شارەکە کردووە".
"سەرۆککۆماری
عیراق لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی پارێزگای کەرکوک دەکات و لە سەردانەکەیدا لەسەر
رێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگار و ئەنجومەنی نوێی
پارێزگاکە دەردەبڕێت، هەروەها چارەسەری کێشەکان و پێکەوەژیان و ئارامی شارەکەی
کردووەتە ئەولەویاتی کارەکانی و لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە
دەبێت"، عێزەدین مەجید محەمەد وادەڵێت.
سەرۆککۆمار تەئکید لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەکاتەوە
سەرۆککۆماری
عیراق پشتیوانی بۆ پەرلەمان و لایەنەکان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 و بۆ
ئەو مەبەستەش نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی 140 کردووە و جەخت لە جێبەجێکردنی دەکاتەوە.
جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی
کۆمار ئاماژەی بەوەشدا: "سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بۆ سەرۆککۆمار جێی
گرنگیدانن، بەڵام کەرکوک کە وەک عیراقێکی بچوککراوە وایە، بێگومان گرنگی زیاتری
هەیە و لەو ڕوانگەیەشەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگاکە لە چوارچێوەی
دەستوور و جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەدات".
"سەۆککۆمار پشتیوانی
هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دادگای سەورە و جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەکات، بۆئەمەش لە
چەند رۆژی رابردوودا نامەیەکی ئاڕاستەی هادی عامری سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی 140
کردووە و تەئکیدی لە جێبەجێکردنی ماددەکە کردووەتەوە لەپێناو گەڕانەوەی ماف بۆ
مافخوراوان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق لە ناوچە
جێناکۆکەکان، هاوکات سەرۆککۆمار پشتیوانی بۆ پەرلەمان و لایەنەکان دەربڕیوە بۆ
جێبەجێکردنی ماددەی 140"، عێزەدین مەجید محەمەد.
د. لەتیف رەشید رۆژی 13ـی
10ـی 2022، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی عیراق
هەڵبژێردراو لەو کاتەشەوە تائێستا بەهۆی ئەوەی کەرکوک پارێزگارێکی سەپێندراوی
هەبووە سەردانی شارەکەی نەکردووە و لەئێستادا کە پارێزگاکە پارێزگارێک و ئەنجومەنێکی
نوێ بەخۆیەوە دەبینێت، بڕیارە سەرۆککۆمار سەردانی شارەکە بکات و پشتیوانی خۆی
بۆیان دووپات بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

