سەرۆك بافڵ بۆ كونسوڵی ئەمریكا: هەرێم بە هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی نوێوە
کوردستان 11:35 AM - 2024-08-15
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك بافڵ
پێشوازی سەرۆك بافڵ لەكونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێم
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازیی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی و مارك سترۆ، كونسوڵی پێشووی ئەمریكا ئامادەبوون، دۆخی هەرێمی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و كەرتی وزە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوولا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان كرایەوە.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەرێنیی مارك سترۆی كرد لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی لە رابردوودا لە هەرێمی كوردستان پێشكەشی كردووە، هەروەها پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ستیڤ بیتنەر كرد و پشتیوانیی یەكێتی بۆ سەرخستنی كارەكانی دووپاتكردەوە.
لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی باشترەوە، دۆخەكە پێویستی بە گۆڕانكارییە و هەڵبژاردنیش باشترین بژاردەیە تاوەكو بەرەو حوكمڕانییەكی تەندروستتر هەنگاوبنێین. هەموو هەوڵێكیش بۆ دواخستنی پرۆسەكە رەتدەكەینەوە و نامانەوێت چارەنووسی هەرێمەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە.
كەرتی وزە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەكرد، نەتوانراوە وەك پێویست سوود لەو ژێرخانە دەوڵەمەندەی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت و ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكەكەی، بۆیە هەوڵی ئێمە لەپێناو گەڕانەوەی مافە بۆ خەڵكەكەمان و بەكارهێنانی ئەو سامانە نیشتمانییەیە بۆ خزمەتی گشتی و ئاڕاستەكردنی هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

