riklam

دژه‌تیرۆر: یه‌كه‌م شكستی تیرۆرستانمان له‌مه‌خموره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

کوردستان 12:07 PM - 2024-08-10
لۆگۆی دژە تیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی دژە تیرۆر

دژەتیرۆر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان CTG ، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"دروست 10 ساڵ به‌ر له‌ئێستا بوو، ته‌نها چه‌ند ڕ‌ۆژێك پاش به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال و واڵاكردنی سه‌نگه‌ره‌كان به‌ ڕ‌ووی تیرۆرستانی داعش، چۆڵكردنی چه‌ندین ناوچه‌ به‌بێ به‌رگری و مه‌ترسی كه‌وتنه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر بوونه‌ گومه‌زێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ڕ‌مێكی تیژ به‌ ڕ‌ووی تیرۆرستانی داعش و توانرا به‌ سه‌عاتێک و 30 دەقیقە مه‌خموور له‌ تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه‌".

 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"وه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی پێدا، به‌ ته‌نها 88 پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆر توانیان مه‌خمور ئازادبكه‌ن و ئه‌و ڕ‌ێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕ‌انی دژه‌تیرۆر توشی یه‌كه‌م شكستی خۆی بوو له‌سنوری خاكی كوردستان، له‌كاتێكدا ئه‌و ر‌ێكخراوه‌ له‌تێكشكاندنی سوپای دوو وڵات گه‌ڕ‌ابوویه‌وه‌".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆردا هاتووه‌: "له‌ زاخۆ تا خانه‌قین، له‌ كوباشی بۆ كۆبانێ، دژه‌تیرۆر خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خاكی كوردستان و داستانه‌كانی ئه‌م هێزه‌ و شه‌هیده‌كانی گه‌واهیی ده‌ده‌ن".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket