بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە دەنێرێت
کوردستان 11:31 AM - 2024-08-04
PUKMEDIA
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی
وردبینی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێرییەوە تەواوبووەو هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نییە، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەکات: "بەهەموو ئەگەرێکەوە لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت".
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە
وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "حکومەتی
عیراق پێنجشەممەی رابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم
مووچەخۆرانی خۆی هێنا و بەهەموو ئەگەرێکەوە چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هەمان
مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت".
"بەپێی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە پێمگەیشتووە، دیوانی چاودێری وردبینی بۆ لیستی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکردوەو چاوەڕواندەکرێت
وەزارەتی دارایی دەست بەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات"، کاروان
یاروەیس وادەڵێت.
عیراق دوای وەزارەتەکانی خۆی مووچەی هەرێم دەنێرێت
مانگانە حکومەتی عیراق لەدوای دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی دەست بەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەکات و لەئێستاشدا کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی خۆی هێناوە، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە رۆژی 21-7-2024 ەوە
حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ بەغدا ناردووە،
هاوکات لیستی مووچەی خانەنشینانیشی بەهاوتاکراوی لەگەڵ عیراق بۆ دارایی حکومەتی
فیدراڵ ناردووە.
حکومەتی هەرێم زوتر لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە
بەراورد بە مانگەکانی رابردوو حکومەتی هەرێم زووتر لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی ئامادەکرد و ئاڕاستەی بەغدای کرد، بەڵام دوای 15 رۆژ لەناردنی لیستی مووچە هێشتا دارایی عیراق مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی نەناردووە، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە حکومەتی عیراق هەتا مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشنەکات، مووچە بۆ هەرێم نانێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

