دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
کوردستان 10:47 AM - 2024-07-07
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
پاش ئەوەی حکومەتی فیدراڵ چەند جارێک بڕە پارەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، لەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بەشێك لەو توێژانە دەکرێت کە مووچەکانیان لە بەغداوە رەوانەی هەرێم کراوەو بەو پێیەش ئەمڕۆ دەوامی بانکەکان ئاسایی دەبێت و پشووی سەری ساڵی کۆچی نایانگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە: "ئەمڕۆ یەک شەممە 7-7-2024 دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی (کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی) دەکرێت".
هێزە ئەمنییەکان تەنها مووچەی مانگی 4یان وەرگرتوە
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی 8ـی 4ـی 2024دا مووچەی مانگی سێیان وەرگرت، هەروەها لە رۆژی 12ـی 6ـی 2024 دا مووچەی مانگی چواریان وەرگرت، تا ئێستاش مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگی شەشیان نادیارە، بەوپێیە لەماوەی سێ مانگدا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.
مانگانە لیستی مووچە درەنگ دەنێرێت بۆ بەغدا
هەر لەو بارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: "یەکێک لەو کێشانەی کە بووەتە هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە، کە مانگانە لیستی مووچە درەنگ دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمە جگە لەوەی لە چەند مانگی رابردووشدا، هەموو مانگێک کێشە لە لیستی مووچەخۆراندا هەبووە و دارایی عیراق داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی کردووە".
بانکەکان پشوو نایانگرێتەوە
هاوکات لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا هاتووە: "لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی 7ـی 2024، پشووی رەسمییە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

