سه‌میر هه‌ورامی: پێش جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 10:25 AM - 2024-06-09
PUKMEDIA
سەمیر هەورامی
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن و لیستی ناوی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ش بۆ به‌غدا نێردراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ر له‌هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایاری ئه‌وانیش دابه‌ش بكرێت".
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی".
"بڕیاره ئه‌مڕۆ پاره‌ی ته‌واوكاریی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وكات ده‌ستبه‌جێ لیستی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت و پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه وه‌رده‌گرن"، سه‌میر هه‌ورامی واده‌ڵێت.
له‌باره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه، سه‌میر هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناوی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌غدا ناردووه به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایار‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ببێت و به‌ر له‌هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایار دابه‌ش بكرێت".
ئه‌مه‌ش لهكاتكدایه، دوێنێ 8-6-2024 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری راگهیاندو ئاماژه‌ی به‌وه كرد "بڕی 107 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی یه‌كشه‌ممه، 9ـی حوزه‌یران مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌كان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، "دوای گه‌یشتنی ته‌مویلی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، راسته‌وخۆ خشته‌ی مووچه‌ی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش راده‌گه‌یه‌نرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

