تا بایەقوش لەسەر ماڵی کەرکوک نەخوێنێ
بیروڕا 08:01 PM - 2024-06-08
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
وێنەی بایەقوش وایە، لە هەرکوێ بێت، خەرابە و خەرابات و خراپی لە جێی خۆی جێدێڵێت، وەک کونەپەپو جەڤەنگە بۆ کەوتن و خستن و خەساندن، نیشانەیە بۆ کوێرکردنی چاوی ژیان و کوژانەوەی کانیاوی ئاوەدان.
ئەم بەڵایە وەک تەعریب وایە بچێتە هەر شوێنێک جیاوازی و جیاکاری و ماڵوێرانی و ماڵجیایی لەگەڵ خۆی دێنێت، ماڵی ئارامی و مەکۆی دڵنیایی بە ماڵی گرژی و نا ئارامی دەگۆڕێتەوە. وا دەکات وەیسە لە کولبەی ئاوارەیی و خانووی بەجێماویش ناحەوێتەوە و ناخەوێتەوە،
جەللادێکە زمان دەبڕێ و زمان دەسەپێنێ و زمانی لێ دەدا و زمان ئالودەی بوختان و ئاوێتەی ڕق و جیاوازی رەگەزی و دەردی رەگەزبازی دەکات.
ئەم ژەهرە نادادی و بێ یاسایی و بێ نامووسی برەو پێدەدا،وەک تەرحیل وایە، دڵ لەجێ هەڵدەکەنێ و دڵ لە شوێن دەتۆرێنێ و دڵەڕاوکێی زەمان و مەکان دەکاتە ناونیشانی جێگیر لە نیشتەنی شپرزە و شەپڕێودا . رەسەن و بنەما تەوەلا دەکا و نازی شار و نازی دراوسێیەتی دەپوکێنێتەوە. تەرحیل پەڕوباڵ دەکاتەوە و جریوە مت دەکا و زیندەگی مات و مەلول.
ئەم زام و ژانی ناکاو وایە، وەک تەبعیس وایە، بە بندەست و ژێردەست و زوڵـملێکراو دەوێرێ و لەولا تریش ملکەچ و ملقەوی و ملشۆڕی ئەجنەبی و رۆم و عەجەم دەبێت تا بەس لێی بێدەنگ بن و لێی نەیەنە دەنگ. چون سەددام کە خۆی لە میللەتی گەمارۆداو کردبوو بە قەیسەر و کە بۆی هاتن کونە مشکی لێ بووە قەیسەری.
وەک تەسفیر وایە مەیلی داگیرکاری و دارکاری و لێسەندنەوەی ناسنامە و تەفرەقەی مەزهەبی هەیە و حەزی بە داد و یەکسانی و یەک چانسی و یەک چارەنووسی نییە، شەرمەزاری لای میللەتی خۆیەتی و سەرشۆڕی لای بێگانە و ئەغیارە.
وەک ستەمکاری وایە کەیفی بە سەروەری و دادپەروەری نایە و لەسەر داروپەردوی ناعەدالەتی و نا یاکسانی و تەفرەقەی گرەوسازی و کەینوبەینی هەرێمایەتی تەلاری تاریک ئاوا دەکات.
وەک کەرکوکی زوڵملێکراو و بندەست وایە، شەش مانگە پێکوتەیەتی و پێشێلی قاعیدە و دابودەستور دەکات و هیچ دەرچەیەکی پێ نییە، بۆیە خەراباتێکە نە بڕێتەوە ، وێنەی ماڵی روخاوی ژوور داتەپاوی تەپە و رەحیماوا و شۆرجە وایە . وێنەی ئەزموونی پەکخراوی دیموکراسی لۆکاڵی کەرکوکە کە خەریکە دەنگەکان ژەنگ هەڵدێنن، تاکانی تەعریب و تەرحیل و تەبعیس و تەسفیر خەریکن لەگەڵ تەهریب و تەخریب و تەرهیب کلک گرێدەدەن و کەڵکی هیچ بەم وڵاتەوە ناهێڵن.
لە هەر کوێ دادو یاسا سەروەری و دادپەروەری وەک کەرکوک تەنگی پێهەڵچنرا ، هەر ئەو شوێنە دەتوانێ نیشتەنی بەرەنگاری و پێتەختی بزاوتی تێهەڵچوونەوە بێت.
هەموو جار مام جەلال دەیگوت : گوتە هەر گوتە و دروشم نییە، دەڕبڕینی سیاسەت و ستراتیجیشە.
بۆیە تا گەرگرینی کەرکوک هەموو وڵاتی عێراق و هەموو نیشتمانیی کوردستانی نەگرتۆتەوە گەرەکە هیمەتی داد و یەکسانی بۆ بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

