سزای دارایی دەوامی پەرلەمانتاران رێکدەکاتەوە
عیراق 09:52 AM - 2024-06-04
PUKMEDIA
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
چوار مانگە سزای دارایی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتەوە کە پەیوەست نین بە ئامادەبوونیان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لیژنەکانی ئەنجومەن، لەگەڵ ئەوەی لە مانگی شوبات و ئازار دا، 330 ملیۆن دینار لە پەرلەمانتاران بڕدرابوو، بەڵام لەماوەکانی نیسان و ئایار هیچ بڕە پارەیەک لە پەرلەمانتاران نەبڕدراوە بەهۆکاری ئەوەی غیاباتیان نەبووە.
بەهۆی دەوام نەکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئامادەنەبوونیان لە لیژنەکان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا ئەو پەرلەمانتارانە سزای دارایی بدات کە غیاب دەبن، بۆئەمەش لەبری ئامادەنەبوون لە هەر دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕی 1 ملیۆن دینار و ئامادە نەبوون لە لیژنەکانیش 500 هەزار دینار سزای داراییان بەسەردا سەپێندرا.
لە مانگەکانی نیسان و ئایار پەرلەمانتاران غیاب نەبوون
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سزاکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، دەوامی پەرلەمانتارانی رێکخستەوە و پەرلەمانتاران بۆ مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار هیچ بڕە پارەیەکیان لێنەبڕدراوە، بەهۆکاری ئەوەی هیچ غیابێکیان نەبووە و ئەگەر بەشداری دانیشتنێکیشیان نەکردبێت، بەڕەسمی داوای مۆڵەتیان کردووە".
"به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌ر ئامادهنهبوونێكی دانیشتنی په‌رله‌مان بڕی یه‌ك ملیۆن دینار له‌مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئامادهنهبوونێك له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان بڕی 500 هه‌زار دیناری لێده‌بڕدرێت"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
پەرلەمانتارانی عیراق ژمارەیان 329 پەرلەمانتارە
پەرلەمانتاران کە ژمارەیان 329 پەرلەمانتارە، لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی شوباتیان، بڕی 170 ملیۆن و بۆ مانگی ئازاریش 160 ملیۆن دیناریان لەبەرامبەر ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لیژنەکاندا وەک سزا لە مووچەکانیان بڕدراوە.
سزای په‌رله‌مانتار هه‌تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه ده‌ڕوات
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌له مانگی شوباته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌ر په‌رله‌مانتارێك یه‌ك ملیۆن دینار سزای دارایی ده‌درێت بۆ ئاماده‌نه‌بوونی له‌یه‌ك دانیشتن و ئه‌گه‌ر غیابی لەرێژەی یاسایی زیاتر بوو، ئەوا متمانه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
یوسف كلابی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشتر به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سێ دانیشتن له‌دوای یه‌ك ئاماده‌نه‌بێت، سزاكه‌ی زیاتر ده‌بێت، تا ده‌گاته وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاری".
په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی مانگانه‌یان حه‌وت ملیۆن دیناره، بۆ هه‌ر ئامادهنهبونێكیش له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، یه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتی مووچه‌كه‌ی لێده‌بڕێت، كه‌ده‌كاته یه‌ك ملیۆن، هه‌روه‌ها بۆ ئامادهنهبونیش له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان، یه‌ك له‌سه‌ر چوارده‌ی مووچه‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت، له‌باره‌ی بڕیارهكهشهوه كلابی رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌جێی خۆیایه‌تی و ئێمه كه نوێنه‌ری خه‌ڵكین له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته زیاتر پابه‌ندی یاسا و بڕیاره‌كان بین".
له‌خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا 329 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوونی هه‌یه و دابه‌شكراون به‌سه‌ر 25 لیژنه‌ی هه‌میشه‌یدا و زیاتر له دوو ساڵه ده‌ستبه‌كارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

