دارایی عیراق داوای زانیاری وردی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکات
کوردستان 04:03 PM - 2024-06-03
PUKMEDIA
مووچە
نزیکی 60 رۆژە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە تەواونەبونی وردبینی لیستی مووچەکانیان لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی هەیەو داوای زانیاری ورد و زیاتر لەسەر لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکات" .
هۆکاری دواکەوتنەکە وردبینییە لە لیستی مووچە
د. نەرمین مەعروف
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دواکەوتنی مووچەی
بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 3-6-2024 سەردانی وەزارەتی
داراییم کرد و دەرکەوت کە تائێستا وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن
دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییەوە تەواونەبووەو ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی
ناردنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە".
"لەگەڵ ئەوەی
ماوەیەکە حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی بۆ دارایی عیراق ناردووە،
بەڵام لەلایەن دارایی عیراقەوە داوای زانیاری ورد و زیاتر لەسەر لیستی مووچەی هێزە
ئەمنییەکان کراوە، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە هێزە
ئەمنییەکانە کە تا ئێستا مووچەکانیان پێنەدراوە"، د. نەرمین وای وت.
لیستی مووچە بنێردرێت، پێش جەژن دابەشدەکرێت
سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمیش پێش جەژنی قوربان، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی: "وەزارەتی دارای پێیان راگەیاندم ئەگەر حکومەتی هەرێم لەچەند رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی بنێرێت، لە پێش جەژنی قورباندا مووچەی مانگی ئایار رەوانەی هەرێم دەکەین".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی تێبینی لەسەر لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان هەبوەو تێبینییەکانی گەیاندوەتە دارایی هەرێم و چاوەڕواندەکەن لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە زانیارییان لەسەر ئەو تێبینیانەی هەیانبووە پێبگات، بەو هۆیەشەوە ناردنی مووچەی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دواکەوتوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژانی 15 تا 20ی ئایار مووچەی مانگی نیسانی ئەو چین و توێژانەی دابەشکرد کە لەبەغداوە مووچەکانیان رەوانەی هەرێم کرابوو، بەڵام هەتا ئێستا مووچەی مانگی نیسانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 و 80 و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوت و هێزەکانی زێرەڤانی، پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان و ئاسایش دابەشنەکراوە، کە نزیکەی 60 رۆژە مووچەیان پێنەدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

