ئەندامێکی لیژنەی دارایی: عیراق هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 11:39 AM - 2024-05-29
ئاژانسەکان
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانان
لیژنەی دارایی لەگەڵ
وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عیراق گفتوگۆی ورد لەبارەی هەموواری یاسای بوودجەی
عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کردوو، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش ئەندامێکی
لیژنەکە دەڵێت:" حکومەتی عیراق هەژماری من رەتدەکاتەوە و کاریپێناکات".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەکۆبوونەوەکەدا بەشێکی زۆری
پرسیارەکان کە ئاڕاستەی وەزیری دارایی کراون تایبەت بووە بە دابینکردنی پارە بۆ
پارێزگاکان و وەزارەتەکان و پشکی هەرێم و پرسی مووچەخۆرانی هەرێم.
ناکرێت ناردنی مووچە بەشێوەی لیست بەردەوام بێت
مستەفا گەرعاوی ئەندامی
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"حکومەتی عیراق بەهیچ شێوەیەک بەپرۆژەی هەژماری من رازی نییە و رەتیدەکاتەوە،
هاوکات تەئکید لە دروستکردنی تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لەیەکێک لەبانکە
حکومییەکانی عیراق، پاڵپشت بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکاتەوە"
"لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری
دارایی تەئکیدیکردەوە، کە پێویستە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەکێک لەبانکە
حکومییەکانی عیراق تەوتینیان بۆ بکرێت، چونکە پێی وابوو ناکرێت بەمشێوەیەی ئێستا
ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەی لیست بەردەوام بێت"، مستەفا گەرعاوی.
مووچەخۆران راستەوخۆ لەبانک مووچەکانیان وەربگرن
داوادەکرێت لەدوای
تەوتین کردنیان لەیەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق، مووچەخۆرانی هەرێم عیراق
راستەوخۆ لەو بانکانەوە مووچە وەربگرن، هەروەک بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش پشتیوانە
و روونە لەوبارەیەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی
دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی:"ئەو پارانەی لەماوەی رابردوودا بەشێوەی
سولفە یاخود وەک پشکی هەرێم نێردراوە، پێویستە پاکتاوی ژمێریاری بکرێت و هەر بڕە
پارەیەک بکەوێتە لای حکومەتی هەرێم قۆناغ بە قۆناغ لێی وەربگیرێتەوە".
راشیگەیاند: "باشترە
بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لەدوای تەوتین کردنیان لەیەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق
راستەوخۆ لەو بانکانەوە مووچە وەربگرن، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارەکەی دادگای
فیدراڵیش پشتیوانە و روونە لەوبارەیەوە".
بودجەی عیراق زیاتر لە ٥٥ ترلیۆنە
لە بودجەی ٢٠٢٤ی عیراق دا بڕێکی زۆر پارە بۆ تێچووی دەرهێنانی نەوت خەرجدەکرێت، کە لە بنەڕەتدا نابێت ئەو بڕە پارەیە لەناو پارەی تەرخانکراوی وەبەرهێنانی هەرێم هەژمار بکرێت.
نەرمین مەعروف ئەندامی
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"
بودجەی ٢٠٢٤ی عیراق زیاتر لە ٥٥ ترلیۆن دینارە، کە لەو بڕە ٤ ترلیۆن و ٩٥٤ ملیار و
٢٤٠ ملیۆن دینار بۆ هەرێم تەرخانکراوە، لەکاتێکدا ٢ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دیناری بە
تێچووی دەرهێنانی نەوت دەڕوات، کە لە بنەڕەتدا نابێت ئەو بڕە پارەیە لەناو پارەی
تەرخانکراوی وەبەرهێنانی هەرێم هەژمار بکرێت".
"ئەم شێوازە
لەهەژمارکردنی ئەو خەرجییانە بووەتە هۆکاری گەورە نیشاندانی پشکی هەرێم و گازندەی
پارێزگاکانی دیکەی لەدژی هەرێم لێکەوتووەتەوە".
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دوای چەند جارێک دانیشتن لەبارەی
هەمواری یاسای بودجەی ٢٠٢٤ دواجار لە رۆژی ٢١-٥-٢٠٢٤ پرۆژەی یاسای هەمواری یاسای
بودجەی پەسندکردو ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، کە هەموارەکە پشتبەستە بەبڕگەی
دووەم لە ماددەی ٧٧ی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥.
بەپێی بەدواداچونەکانی PUKMEDIA بودجەی ئەمساڵی عیراق نزیکەی ٢١١ ترلیۆن دینارە، کە ١٣ ترلیۆن دینار
لە بودجەی ساڵی رابردوو گەورەترە، هاوکات لە بودجەکەدا پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی
٢٠٢٤ بە زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن و ٩١٠ ملیار دینار دیاریکراوە، کە لەو بڕە زیاتر لە ١٤
ترلیۆن و ٨٤٠ ملیار دیناری بۆ خەرجی بەگەڕخستن تەرخانکراوە، هاوکات زیاتر لە ١١
ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناریش بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی
تەرخانکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

