riklam

فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات

کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10
لۆگۆی یەکێتی PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەولێر

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداریی کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران دەکات بۆ قەربووکردنەوەی زیانەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاری قەیسەریی شاری هەولێر و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: "لەپێناو قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری کۆکردنەوەی ئیمزا دەکەن"، پێشتریش داوای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێریان کردووە.

 

فراکسیۆنی یەکێتی هەمیشە داکۆکیکاری مافی خەڵکە

 

بەدریە حسێن ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە سەر بنەمای ئەودەسەڵاتانەی کەبە پەرلەمانتاران دراوە، وەک نوێنەرانی هاووڵاتیان، لەدوای رووداوە دڵتەزێنەکەی بازاری قەیسەریی شاری هەولێر کەلە ئەنجامیدا زیانێکی گەورە بە دوکاندارو کاسپکاران کەوتەوە، رۆژی پێنجشەممە 9-5-2024 ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بەشداریی کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزامان کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو دەرخستنی راستیەکانی رووداوی بازاری قەیسەریی هەولێر، هەروەها لە پێناو قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوە".


فراكسیۆنی یەكێتی دۆسییەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی لەنگەی هەولێری ئامادەکرد

 

نوێنەرانی یەكێتی لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران هەر كارێكیان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان پێبكرێت درێغی ناكەن، لەم روانگەیەشەوە داوای قەرەبوو بۆ زیانلێكەتووانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە حكومەتی عیراق دەكەن.


پێشتریش كەریم مەلا شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنەكەمان بەڕەسمی داوای قەرەبووی زیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێری لەحكومەتی عیراق کردووە كە بەهۆی ئاگرەوە زیانی زۆر لەكاسبكاران كەوت، بۆ مەبەستی قەرەبووكردنەوەكە، دۆسییەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكە ئامادە کراوەو بە ناو و قەبارەی دارایی زیانەكە، پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق کراوە كە قەرەبوویان بكرێتەوە لەو بودجەیەی كە بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو لەعیراق هەیە".

 

بەشێک لە شوێنەکان چەندین جارە ئاگرکەوتنەوە تێیاندا روودەدات

 

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانی لە پارێزگاکە گەیاندە 330 رووداو لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، کە بەشی زۆری زیانی رووداوەکان بەر کاسبکاران کەوتوون و لەو ژمارەیەش چوار ئاگری گەورەیان لەبازاڕەکانی هەولێر بوون، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی هەولێر زۆربەیان بە نادیاری ماونەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێك لە شوێنەکان چەندین جارە رووداوی ئاگرکەوتنەوە تێیاندا روودەدات، یەکێک لەو شوێنانە بازاڕی لەنگەی هەولێرە کەلە ئەمساڵدا دووجار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تێیدا روویداوە.


بەپێی ماددەیەک لە بودجەی گشتی عیراق بڕی 500 ملیار دینار لەیەدەگی فریاگوزاری تەرخانکراوە بۆ خەرجیەکانی تری بودجەی وەزارەتی دارایی، کە ئەویش تەرخاندەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە زیانلێکەوتوانی رووداوە نەخوازراو و سروشتییەکان لە عیراق.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket