ئەندامێکی پێشوی ئەنجومەن: پارێزگاری هەولێر خۆی لەبەرپرسیارێتی دەدزێتەوە
کوردستان 10:01 PM - 2024-04-11
PUKMEDIA
قەڵای هەولێر
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت:
"جەماوەری نیشتمانپەروەری هەولێر چاوەڕوانی ئەوەبوون کە پارێزگاری هەولێر دەستبەردانی
پۆستەکەی ببێت و بڵێت، ببورن
وەکو پارێزگاری هەولێر لەئەرکەکانی سەرشانی خۆم سەرکەوتونەبووم و نەمتووانی کێشە سەرەکییەکانی
شارەکە چارەسەر بکەم، بەڵام لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خۆی لەو بەرپرسیاریەتییە گەورە و مێژووییە دزییەوە و داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی هەولێر".
هەولێریەکان چاوەڕوانی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگارەکەیان بوون
ئەندامێکی
پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكەین بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "جەماوەری نیشتمانپەروەری
هەولێر چاوەڕوانی ئەوەبوون کە پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای
لێبوردن لە خەڵکی هەولێر بکات و راشكاوانە پێیان بڵێت، ببورن وەکو پارێزگاری هەولێر
لەئەرکەکانی سەرشانی خۆم سەرکەوتونەبووم و نەمتووانی کێشە سەرەکییەکانی شارەکە چارەسەر
بکەم، بەتایبەتی کێشەی لافاوە دووبارەکانی ناوشاری هەولێر، بۆیە دەستبەرداری پۆستی
پارێزگاری هەولێر دەبم و ئەم ئەرکە بۆ کەسێکی دیکە بەجێ دێڵم، بەڵام بەداخەوە ئەمجارەش
وەک ئەوەی نە با-ی دیوەو نە بۆران، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خۆی لەو بەرپرسیاریەتییە
گەورە و مێژووییە دزییەوە و داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی
هەولێر".
دوای لافاو، کێشەی کەمی ئاو روو لە هەولێر دەکات
ئەندامەکەی
پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت: "دڵنیاین لەئایندەیەکی نزیکدا جارێکی
دیکە لەجیاتی لافاو، کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە بەرۆکی هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەگرێتەوە و
بەهەمان شێوە جەنابی پارێزگار لەبەردەم میدیا دەردەکەوێت و پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی
تر دەکات بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکە بەبێ ئەوەی خۆی تێبگەیەنێت کە لە
ساڵانی رابردوودا چەندین لیژنەی تر بۆ چارەسەرکردنی هەمان کێشە، واتە کێشەی کەمی
ئاو، لافاو، کێشەکانی تری شارەکە پێکهێناوەو هیچ ئەنجامێکی نەبووە، ئەوە سەرەڕای کێشەی
چەندبارەبوونەوەی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، کە بووەتە سەرچاوەی زیانێکی ئابوری
زۆر بۆ خەڵک و بەدگومانی کاسبکاران لە بڕیار و لیژنەکانی بەدواداچوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

