riklam

شێخ جەعفەر: هەموومان ئەركێكی قورسمان لەئەستۆدایە

ی ن ک 10:46 AM - 2024-04-04
 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و لیوا روكن رزگار جەبار نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و لیوا روكن رزگار جەبار

یەکێتی پێشمەرگە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" هەموومان ئەركێكی قورسمان لەئەستۆدایە كە خۆی لەبەرگریكردن لە دەستكەوتەكانی راپەڕین و پاراستن خەڵك و حكومەتی هەرێمدا دەبینێتەوە".

ئەم وتەیەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لە میانی پێشوازی و دیدارێكدابوو لەگەڵ لیوا روكن رزگار جەبار محەممەد فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی باڵای فەرماندەییەكە كە رۆژی 4/4/2024 لە بارەگای ئەنجومەنەكە لە سلێمانی بەرێوەچوو.

سەرەتا فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، كورتە باسێكی لە كارو چالاكییەكانی فەرماندەییەكەیان پێشكەش كرد لەبواری رێكخستنەوە و پەرەپێدانی تواناكانی هێزی پێشمەرگەدا و لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان رایگەیاند:" هەموومان ئەركێكی قورسمان لەئەستۆدایە كە خۆی لەبەرگریكردن لە دەستكەوتەكانی راپەڕین و پاراستن خەڵك و حكومەتی هەرێمدا دەبینێتەوە"

هەروەك  ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن دا  لەداستانەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، كە زۆرجار لیوا روكن رزگار و شەهید شێركۆ فاتیح بەژمارەیەكی كەم لە پێشمەرگەكانیانەوە سەركەوتنی گەورەیان تۆماركردووە. 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket