یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27
PUKMEDIA
سالاری لالە سەرحەد و یانگ مینگ وی
لە دووەمین رۆژى
دیدارى حزبى شیوعى چین، کە بە بەشدارى 22 حزب لە خۆرئاواى ئاسیا و باکورى ئەفریقا لە
پەکین بەڕێوەچوو، نوێنەرى یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان ژمارەیەک دیداری گرنگى ئەنجامداو لەدیدارەکاندا تیشکی
خستەسەر پەیوەندییەکانی یەکێتی و حزبی شیوعی چین، کە سەرۆک مام جەلال دامەزرێنەری
پەیوەندییەکانی نێوانیان بووە.
سالار سەرحەد خەلیفە
یونس ئەندامى سەرکردایەتى کە وەک نوێنەرى سەرۆک بافڵ
جەلال تاڵەبانى بەشداری دیدارەکەی کرددوە، بە وێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەچوارچێوەی سەردانەکەماندا بۆ پەکین و
بەشداریکردن لەدیداری حزبی شیوعی چین رۆژی ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٤ کە دووەم رۆژی دیدارەکە
بوو، سەردانی پەیمانگای مێژوویی بەڵگەنامەکانی حزبی شیوعی چینمان کرد، کە
ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی مێژوویی و توێژینەوەی تێدایە و هاوکات وێنەی سەرۆک مام
جەلال و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان وەک دیاری پێشکەش بەلێپرسراوی
پەیمانگاکە کرد".
"پاشان بە ئامادەبوونی لى مینگشیانغ یاریدەرى وەزیرى دەرەوەى چین
و مان شیونگۆ ئەندامى مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوى حزبى شیوعى چین ل هەرێمى شنجیان
و یانگ مینگ وی سەرۆکى پەیمانگاى بەڵگەنامە مێژوویەکانى حزبى شیوعى چین، وتاری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان خوێندەوە، کە تیشکمان خستەسەر پەیوەندییەکانی
نێوان یەکێتی و حزبی شیوعی چین، کە سەرۆک مام جەلال دامەزرێنەری پەیوەندییەکان
بووە، لەئێستاشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالە و گرنگی بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین دەدات هاوکات رۆڵی حزبی شیوعی چینمان لەهاوکاریکردنی کورد بەرزنرخاند "، سالار لالە
سەرحەد وایوت.
سالار سەرحەد راشیگەیاند: " هەر لەچوارچێوەی سەردانەکەماندا بەیانی
ئەمڕۆ ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤ گەیشتینە شاری شانجی و سەردانی پەیمانگای ئیسلامی و مۆزەخانەی
نیشتمانیی چینمان کرد و پاشان نوێنەری هەر ٢٢ حزبە چەپەکە لەرۆژئاوای ئاسیا و
باکوری ئەفریقا لەگەڵ لێپرسراوی هەرێمەکە کۆبووینەوە و تەئکیدمان لە یەکهەڵوێستی
و یەکدەنگی نیوانمان بۆ پرسە هەنووکەییەکان لە رۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقیا
کردەوە".
لەدیدارەکاندا لێپرسراوانى
حزبى شیوعى چین پەرۆشى خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگى و فراوانکردنى پەیوەندییەکانیان
لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان وەک هێزیکى گەورە و کاریگەر لە هەرێمى کوردستان و
عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

