زیادەڕەوییەکانی گوندی ئەڵمانی لابران
کوردستان 01:10 PM - 2024-03-13
Esta
لابردنی زیادەڕەوییەکانی گوندی ئەڵمانی
شارەوانی سلێمانی بەشێک لە پەرژینی گوندی ئەڵمانی بەهۆی
زیادەڕەوییەوە دەڕوخێنیت و موڵکەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێنێتەوە کە 80 پارچە
زەویە.
عوسمان عارف لێپرسراوی بەشی لابردنی زیادەڕەوی لە
شارەوازی سلێمانی رایگەیاند: "بەفەرمانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو
پەرژینەمان لابرد کە لەناو گوندی ئەڵمانی زیادەڕەوی کرابووە سەر موڵکی هاووڵاتیان
و پێشتریش جارێکی دیکە ئەو زیادەڕەوییە لابراوە و لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە پەرژینەکە
دروستکراوەتەوە".
"لابردی ئەو زیادەڕەوییە کە لەناو گوندی ئەڵمانییە،
لەلایەن سکاڵای خاوەن مووڵکەکان دێت کە لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە رێگەیان
پێنادرێت بچنە سەر موڵکەکانیان و بیکەنە یەکەی نیشتەجێبوون، بۆئەوەش شارەوانی سلێمانی
زیادەڕەوییەکەی لابرد و رێگەیەک بۆ خاوەن موڵکەکان دەکاتەوە کە بتوانن موڵکەکانیان
بۆ ئەو مەبەستەی دەیانەوێت بەکاربهێنن"، لێپرسراوی بەشی لابردنی زیادەڕەوی لە شارەوازی
سلێمانی وادەڵێت.
یەکێک لە خاوەن موڵکەکان بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA وتی: "دەستخۆشی لە شارەوانی سلێمانی دەکەین کە ئەو مافەی بۆ گێڕاینەوە کە لە
ساڵی 2009ـوە لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە لێمان زەوتکراوە و رێگەمان پێنادەن بەپێی
یاسا سود لە موڵکەکانمان ببینین".
"سکاڵاکانمان تەواو یاساییە و ئەگەر کۆمپانیای
نالیا جارێکی دیکە بەربەست دروستبکات بۆئەوەی رێگەمان لێبگیرێت کە نەچینە سەر
موڵکەکانمان، لە نزیکترین بنکەی پۆلیس سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەین"،
خاوەن موڵکەکە وای وت.
سەرپێچیكاران ناتوانن لەداگیركردنی موڵكی هاووڵاتیان بەردەوامبن
هاوكات سەرچاوەیەك لەشارەوانی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرپێچیكاران ناتوانن بەچەواشەكارییەكانی خۆیان بەردەوامبن لەسەر یاساشكێنی و داگیركردنی موڵكی هاووڵاتیان".
ئەو پارچە زەویەی کە کۆمپانیای نالیا زیادەڕەوی لەسەر
کردووە و رێگری لە خاوەن موڵکەکان کردووە، دەکەوێتە ناوەڕاستی گوندی ئەڵمانییەوە و
بەو بیانووەش کۆمپانیای ناوبراو رێگە بە خاوەن موڵکەکان نادات سود لە موڵکەکانیان
وەربگرن و هیچ ئامێرێک بەناو گوندی ئەڵمانیدا بڕوات بۆ تەختکردن و سودوەرگرتن لە
زەوییەکانیان.
ماوەی 15 ساڵە ئەو خاوەن موڵکانە لەلایەن کۆمپانیای
نالیاوە رێگییان لێدەکرێت و بە نایاسایی دیواری راگر دروست دەکەن بۆ ئەوەی خاوەن موڵکەکان
نەتوانن بچنە سەر موڵکەکانیان و بیکەن بە یەکەی نیشتەجێبوون، بەیانی ئەمڕۆ
13-3-2024، لەسەر سکاڵای خاوەن موڵکەکان لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە
زیادەڕەوییەکە لابرا و هەوڵ دەدرێت رێگەچارەیەک بۆ ئەو خاوەن موڵکانە بدۆزرێتەوە
کە بتوانن سود لە موڵکەکانیان وەربگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

