دادگای فیدراڵی پشتیوانی رێوشوێنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
کوردستان 11:04 AM - 2024-03-12
PUKMEDIA
بینای دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی
عیراق لە روونكردنەوەیەكیدا دووپاتیدەكاتەوە، كە "رێوشوێنەكانی ناردنی مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای
فیدراڵیە" و بەگوێرەی ئەو رێوشوێنانەی دارایی عیراقیش پێش مەرجی ناردنی
مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو دروستكردنی هەژماری بانكیە لە بانكە فیدراڵیەكانی
عیراق" و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت:"
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەن و پێویستە حكومەتی هەرێم و عیراق پەیوەست
بن و ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی بكەن".
ئەمڕۆ سێشەممە
12/3/2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا
ئاماژە بەوەدەکات، كە "وەزارەتی دارایی عیراق ڕێوشوێنەكانی بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی
2024/2/21 یە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێم، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەستەكان، و سودمەندانی
تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی".
دادگای فیدڕاڵی
راشیدەگەنێت: "خەرجكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێم و مەرجی جێگیركردنی
مووچەی فەرمانبەران بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی داهاتوو لەلایەن وەزارەتی دارایی
عیراقەوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە".
هەرێم و عیراق هاوکاری یەک بن
حکومەتی هەرێم و عیراق لەپێناو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە پەیوەست بن بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان دووربخەنەوە.
هەرێم كەمال
ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەن، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم و عیراق پەیوەست بن وهاوكاریی و ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی بكەن بۆ
ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبنە قوربانی".
"بڕیارەكەی
دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەیە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان
دووربخرێنەوە و بە نیشتمانی بكرێن و چارەسەرێكی بنەرەتیشە بۆ ئەو كێشەیە "، سەرۆكی
فراكسیۆنی یەكێتی لە نوێنەران وادەڵێت.
رۆژی 11/3/2024
وەزارەتی دارایی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە كە "بە
پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی، لەسەر بنەمای ئەوەی لە نووسراوەكەی دادگای فیدراڵیدا
هاتووە، وەزارەت لە چوارچێوەی بودجەی تەرخانكراو بۆ مانگی2ی 2024، دەستیكردووە بە
خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستان، کە شایستەی كەمئەندامان
لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی،
مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، شایستەی كاروباری شەهیدان و ئەنفال، گرێبەست
و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم دەگرێتەوە".
لە ناوەڕۆكی
نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراقدا، دادگای فیدراڵی ئاگاداركراوەتەوە لە دەستپێكردنی
خەرجكردنی بودجە بۆ مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی كوردستان کە تەنها ئەم مانگە
کاریپێدەکرێت، بەو پێیەی میكانیزمی جێگیركردنی مووچە لە بانكەكان پێویستی بە ماوەیەك
هەیە.
وەزارەتی دارایی
لەنوسراوەکەیدا کە ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کردووە ئەوەشدەخاتەڕوو: "دوای تەواوبوونی
مەرجەكانی جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کردنەوەی هەژماری بانکی لە
بانكە فیدراڵییەکان لەلایەن هەرێمەوە، مووچەی مانگی ئادار خەرج دەكرێت".
وەزارەتەكە
دووپاتیشیدەكاتەوە كە "حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاستی و دروستی ئەو زانیاری
و داتایانەی كە پێشكەشی کردووین بەرپرسیارە".
بڕی 568 ملیار دینار بۆ هەرێم نێردراوە
وەزارەتی دارایی عیراق نزیکەی 568 ملیار دیناری خستوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، چاوەڕوانیشدەکرێت ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە لیستی مووچەی مانگی شوبات رابگەیەنرێت.
لای خۆشیەوە سۆران
عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە:" حكومەتی
بەغدا بە چوار لیست نزیكەی 568 ملیار دیناری
خستوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم و ناوی ئەو وەزارەتانەشی بڵاوكردەوە كە لەلایەن
وەزارەتی دارایی حكومەتی بەغداوە دوای وردبینی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەكانیان
دراوە".
دوێنی وەزارەتی
دارایی عیراق، بە دووجار بڕی 568 ملیار دیناری
بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران
و چاودێرانی كۆمەڵایەتی و خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان ناردووە و چاوەڕواندەکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 12-3-2024 لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە
لیستی مووچەی مانگی شوبات رابگەیەنرێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

