كۆنگرە مەرجی عیراقە بۆ بەشداری حزبەكان لەهەڵبژاردن
کوردستان 04:58 PM - 2024-03-06پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی عیراق، هەڵبژاردن
دوو لیستی حزب و لایەنە سایسییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە كە بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكەن، كە لیستێكیان 39 حزب و لایەنەو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نێدراوە بۆ بەغداو لیستێكی دیكەش لە فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەبەغدایە، كە 305 حزب و قەوارەیەو لەناویاندا حزب و لایەنی سیاسی كوردستانی تێدایە كە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
بەپێی مەرجەكانی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەبەغدا، هەر حزبێك كۆنگرەی نەبەستێت بۆی نییە بەشداری هەڵبژاردان بكات، بەڵام لەهەرێمی كوردستان جیاوازە.
حزبە تۆماركراوەكان بەشداری هەڵبژاردن دەكەن
د.هەیمان تەحسین حەمید بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەبەغدا دروستی ئەو لیستەی پشتڕاستكردەوە كە 39 حزب و قەوارەیەو ئاڕاستەی فەرمانگەكەیان كراوەو بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەرجەم ئەو حزب و لایەنانەی كە لای ئێمە و لەهەرێم تۆماركراون دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن".
"هەندێك لایەن ناویان لای ئێمە تۆماركراوەو هەندێكیان لای وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، بۆیە دەبێت وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگاداربن كە ئەو لایەنانەی لای ئەوان ناویان تۆماركردووە، ئایا سەرپێچییان هەیە یاخود نا"، د.هەیمان تەحسین وادەڵێت.
لەناو لیستەكەی هەرێمدا 13 حزب كۆنگرەیان نەبەستووە
بەگوێرە بەدواداچوونێكی PUKMEDIA ئەو لیستەی كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدای ناردووەو 39 حزب و لایەنە، لەو ژمارەیە 13 حزبیان كۆنگرەیان نەبەستووە كە یەكێكە لەمەرجەكانی وەزارەتی ناوخۆ عیراق بۆ بەشداریكردنی حزبە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكان.
ئامانج عەزیز لێپرسراوی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "ئەو حزب و لایەنە سیاسییانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بكە، پێویستە ناوی خۆیان لەبەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەبەغدا، یان لای وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تۆمار كردبێت".
"بەپێی مەرجەكانی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەبەغدا، ئەو حزبانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكەن، مەرجە كۆنگرەیان ئەنجامدابێت و مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتییان هەبێت، بەڵام مەرجەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردنی حزبەكان لەهەڵبژاردن جیاوازە" ئامانج عەزیز وادەڵێت.
یەكێتی مەرجەیاساییەكانی تێدایە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرجەم مەرجە یاساییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان تێدایەو ئامادەی هەڵبژاردنە.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوە".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان سەرجەم مەرجە یاساییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستانی تێدایە"، رزگار حاجی حەمە وای وت.
دەرگای خۆتۆماركردنی هاوپەیمانێتی كراوەتەوە
بەپێی رێنماییە پەسندكراوەكانی كۆمسیۆنی عیراق هەر حزبێك بۆی هەیە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حزبێكی دیكە ببەستێت و لەكۆمسیۆن هاوپەیمانێتییەكە تۆماربكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەتا 14-3 دەرگای خۆتۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان كراوەیە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆمسیۆن لە رۆژی 5-3 هەتا 14-3 دەرگای خۆتۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان دەكاتەوەو حزبەكان دەتوانن لەو وادەیەدا ناوی حزبەكان و ناوی هاوپەیمانێتییەكە و ناوی كاندیدەكانیان بۆ كۆمسیۆن بنێرن".
"هاوكات كۆمسیۆن رێنماییەكانی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكردو بەپێی رێنماییەكە هەر حزبێك بۆی هەیە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حزبێكی دیكە ببەستێت و لەكۆمسیۆن ناوی هاوپەیمانێتییەكە تۆماربكات"، وتەبێژی كۆمسیۆنی عیراق وایوت.
وادەی تۆماری بایۆمەتری درێژدەكرێتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بڕیاریداوە وادەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران كە وابڕیار بوو رۆژی 6-3-2024 كۆتایی پێبێت، بۆ رۆژی 10-3-2024 درێژبكاتەوە.
نزیكەی چوار ملیۆن دەنگدەر لەهەرێم هەن
لەدوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 81 هەزار كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ گەڕاوەتەوەو زیاتر لە 76 هەزار كەسیش بۆ یەكەمجار داوای كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 3 ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەر هەن و لەو ژمارەیەش تائێستا زیاتر لە 2 ملیۆن 800 هەزار دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان بۆ كراوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 10-6-2024، بۆ 100 كورسی بەچوار بازنە بەڕێوەبچیت، كە كورسییەكان بەم شێوەیە دابەشبوون، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هەولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی، پارێزگای هەڵەبجە 3 كورسی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایهق: نابێت دهرفهتی ههڵبژاردن لهدهستبدهین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵهبانی: ئهرسهلان بایز ههمووكات قهڵهم و دهنگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایهق: نابێت دهرفهتی ههڵبژاردن لهدهستبدهین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01