لیستی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرا
کوردستان 03:36 PM - 2024-03-06
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لیستی مووچەخۆرانیان بەپێی مەرجەكانی وەزارەتی دارایی عیراق و بەزمانی عەرەبی ئامادەكرد و پێشكەشی وەزارەتی دارایی هەرێمیان كرد، هەر ئەمڕۆ 6/3/2024 بە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب ئەو لیستە ئامادەكراوانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق كرا.
تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق رۆژی 1-3-2024، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەرێگەی وەزارەتی داراییەوە لەماوەی 24 سەعاتدا لیستی مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بنێرن كە بەزمانی عەرەبی و چەند زانیارییەكی دیكەوە ئامادە بكرێت، تاوەكو مووچە مانگی شوبات بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام ئەمڕۆ چوار شەممە 6-3-2024 و پاش 144 سەعات وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەخۆرانی سەرجەم وەزارەتەكانی رەوانەی بەغدا كرد، بەوپێیەش حكومەتی هەرێم 120 سەعات لە مۆڵەتە دواكەوتووە كە وەزیری دارایی عیراق دیاری كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی PUKMEDIA و بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ مانگی 9ی ساڵی رابردوو مووچەی 41 وەزارەت و دەستەو دەزگای بە 8 رۆژو بۆ مانگی 1ی ئەمساڵیش بە 7 رۆژ دابەشكردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

