تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت
کوردستان 11:51 AM - 2024-03-06
ئاژانسەکان
دیمەنی بەشێک لە یەکەکان
دوای دابەشکردنی فۆرمی یەكەی
نیشتەجێبوون بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران،
ئەمڕۆ ٦-٣-٢٠٢٤ یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان بەشێوەیەکی راستەوخۆ تیروپشک بۆ ئەو
یەکانە دەکات و ٢٠٠ کەمئەندام لەو یەکانە سوودمەند دەبن.
لەمەراسیمی
تیروپشکەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە خاون پێداویستییە تایبەتەکان و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و دادوەر
تێیدا ئامادەبوون، سامان حسێن سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان
رایگەیاند: " لەماوەی رابردوودا بە سوپاسێکی زۆرەوە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران، پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی
تایبەت بنیاتنرا".
" لەکۆی ٤ هەزار فۆرم کە دابەشمانکردوون تەنها ٢ هەزار و ٤١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت فۆرمیان
پڕکردەوە و لەو ژمارەیەش ٨٨٦ کەس سەرجەم مەرجەکانی فۆرمەکەیان تێدا بوو، دوای
بەدواداچوونیش بۆمان دەرکەوت زیاتر لە ١٥٠ کەس موڵکیان بەناوەیەوە، بەوپێیەش لەئێستادا
٧٠٠ کەس چانسی وەرگرتنی یەکەکانیان هەیە"، سەرۆكی كەمئەندامانی
كوردستان وایوت.
سامان حسێن وتیشی:" سەرەتا بڕیاربوو ژمارەی یەکەکان
بۆ خاوەن پێداویستییەکان ٢٤٠ یەکە بێت، بەڵام بۆ ئەوەی تالاسیما و نابیستان و نابینایانیش
بێبەش نەبن، ٤٠ یەکەمان بۆ ئەوان تەرخانکرد، ئەمڕۆش بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ٢٥٠ ناو رادەکێشین
و ئەو ٥٠ ناوە زیادەیە وەک بەدیل دەمێننەوە لەئەگەری روودانی هەرکێشەیەکدا دوای گەڕانەوەی ئەستۆپاکیەکانی
ئەو ٢٠٠ ناوە، لەو ٥٠ کەسە دەخرێتە جێگەیان".
راشیگەیاند:" ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتەی یەکەکەی بۆ دەردەچێت، ئەگەر
هەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی موڵکێکی بەناوەوە بێت مافی وەرگرتنی یەکەکەی
نابێت، بەڵام ئەگەر بۆ پێداویستییەکی گەنجی سەرو ١٨ سال خۆی دەرچوو ئەوا تەنها پێویستە خۆی هیچ موڵکێکی بەناوەوە نەبێت، ئەمەش لەپێناو دەستگیرۆیکردنی ئەو گەنجا دەکرێت بۆ فەراهەم کردنی ژیانێکی باشتر بۆی".
یەکەکان دەکەوێتەسەر
شاڕێی قولەڕەیسی و تا ئێستا دوو تاوەر لە یەکەکان تەواو بووە و بەردەوامیش کاریان
تێدا دەكرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە یەكەمینجارە لە مێژووی هەرێمی كوردستان و مێژووی
عیراقدا خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی دەبنە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوونی خۆیان
و ئەوەش بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

