كۆمسیۆن دەرگای هاوپەیمانی لە بەردەم حزبە كوردستانییەكان دەكاتەوە
کوردستان 04:44 PM - 2024-03-03
PUKMEDIA
پەرلەمانی كوردستان، لۆگۆی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوو رۆژی دیكە 5-3-2024، دەرگای پێكهێنانی هاوپەیمانی سیاسی بۆ حزبە كوردستانییەكان دەكاتەوە و تا رۆژی 14-3-2024، بەردەوام دەبێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان 10-6-2024 ی وەك وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.
بەپێی راگەیەندراوێك كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە و كۆپیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، حزبە سیاسییە كوردستانیەكان لە وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانی ئاگادار دەكاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە نزیكەی 9 رۆژیان لە بەردەمدا دەبێت و ئاماژە بەوەش دەكات: "دەرگای هاوپەیمان بۆ ئەو حزبە سیاسییە كوردستانیانەی چالاكییەكانیان لە هەرێمی كوردستانە دەكاتەوە كە ئارەزوی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا هەیە".
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە دەرگای پێكهێنانی هاوپەیمانی سیاسی لە رۆژی 5/3 دەستپێدەكات، تا رۆژی 14/3 بەردەوام دەبێت و دەرفەتی درێژكردنەوەی نییە، هاوكات حزبە كوردستانییەكان دەتوانن لەڕێگەی نووسینگەكانی لقی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێتییەكانیان تۆمار بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

