د.بڕیار رەشید: پێویستە هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگا رێكبكه‌ون
کوردستان 05:44 PM - 2024-03-02
PUKMEDIA
د.بڕیار رەشید
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ هه‌ژماری بانكی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم پشت بهوبانكانه ده‌به‌ستێت كه حكومین تاوه‌كو موچەخۆرانی هەرێم موچه‌كانیانی لێ وه‌ربگرن، هاوكات بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیش ته‌ئكید له‌و بانكانه ده‌كاته‌وه كه حكومین و پێویسته لەو بانكانهوە هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێنەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:"پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگایی فیدراڵی لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بدۆزنەوە"، دەشڵێت:"دوای کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران پێویستە پلە بەرزکردنەوەش دەستپێبکاتەوە".
میكانزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بدۆزرێتەوە
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، پێویسته وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و هه‌ردوو حكومه‌ت رێكبكه‌ون له‌سه‌ر میكانزمی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران و ئاماده‌كردنی هه‌ژماره‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا بڕیاری دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌یه كه نابێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوابكه‌وێت".
" هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی بانكه فیدراڵییهكانه له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه پشتر وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن چه‌ند جارێك ئه‌و داوایه‌م كردبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار لقی بانكه فیدراڵییه‌كان نه‌كرانه‌وه، پێویسته هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ر میكانزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی رێكبكه‌ون"، د.بڕیار ره‌شید وایوت.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:"سه‌ره‌تا پێویسته هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران بكرێته‌وه‌و پاشانیش هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، كه ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان زۆر زووتر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دهستپێبكردایهتهوه".
بۆ هه‌ژماری بانكی مووچه‌خۆران پشت به بانكه حكومییه‌كان ده‌به‌سترێت
وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی ناردنی لیست و ناوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندایە كه پێویستە به‌زمانی عه‌ره‌بی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بنێردرێت، بۆ ئه‌مه‌ش داوای له‌سه‌رجه‌م ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كان كردوه كه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا لیسته‌كه ئاماده‌بكه‌ن و بۆ وه‌زاره‌تی بنرێن.
پێشتر مسته‌فا خه‌لیل ئهلگرعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:" به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه حكومییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ژماری ئه‌لیكترۆنیان هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناو و ناونیشانی وه‌زیفیی و بڕی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بنێرێت، هاوكات هه‌ر هه‌ژمارێكی دیكه كه‌له بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرابێتنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق باوه‌ڕپێكراو نییه".
"وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌توانێت سوود له "هه‌ژماری من" وه‌ربگرێت، كه له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژماره‌یه بۆ مووچه‌خۆرانی، به‌ڵام وه‌ك هه‌ژمارێكی باوه‌ڕپێكراو پشتی پێ نابه‌ستێت"، مسته‌فا خه‌لیل ئهلگرعاوی وایوت.
رۆژی 21ـی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی كۆبوه‌وه‌و له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه به‌پێی بڕیاره‌كه پێویسته مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مووچه‌خۆرانی عیراق به‌نیشتمانی بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن، تاوه‌كو مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مانگانه له‌كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان پێبدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت نابێت به شێوه‌ی قه‌رز بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌ژماری بانكییان له یه‌كێك له‌بانكه حكومییه‌كانی عیراق هه‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

